شارێکی دیکه‌ی سووریا ئازاد کرا
.
سوپای ئازادی سووریا رایگه‌یاند، شارێکی دیکه‌ی سووریای له نزیک سنووری تورکیا، به ته‌واوی ئازاد کردووه و هاوکات، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز، ناوه‌ندی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاند و هه‌تا ئێستا ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کان، نه‌زانراوه. سوپای ئازادی سووریا، ئهمر٠ۆ رایگه‌یاند، توانیویه‌تی له ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ریندا، شاری عه‌زمارین و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر، له نزیک سنووری تورکیا، رزگار بکات و هێزه‌کانی سوپای رژێمی به‌عسی سووریا، تێک بشکێنێت.
سوپای ئازادی سووریا، هه‌فته‌ی رابردووش توانیبووی له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆندا، شاره‌کانی مه‌عره نو‌عمان و جسرولشغوور له پارێزگای ئه‌دله‌ب، له هێزه‌کانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، پاک بکاته‌وه. هه‌وره‌ها ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریا گه‌یشته ٢١٩ که‌س، هاوکات له هێرشه جیاوازه‌کانی سوپای ئازادی سوریادا، ده‌یان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کوژران. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردوه، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی سوپای ئازاد له پارێزگا‌و شاره جیاوازه‌کانی سوریا بۆ سه‌ر سوپای رژێم، دوێنێ ٩٢ سه‌رباز کوژراون که له‌ناویاندا ٧ ئه‌فسه‌ر هه‌یه.