lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕێکخراوی لاوانی خەبات, پشتیوانی لە بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات

ڕێکخراوی لاوانی خەبات, پشتیوانی لە بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات
Lawan

 

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان و ئێران!

لاوان و ئافرەتانی پێشەنگ و بوێر!

۲۵ی خەرمانانی ئەمساڵ, یەکەم ساڵیادی شەهید کرانی ژینا ئەمینی, کچە لاوی بێتاوانی خەڵکی سەقز, بەدەستی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم بە بیانوی ڕەچاو نەکردی حیجابی زۆری یە کە بڵێسەی ئاگری شۆڕشێکی مەزن و بێوێنەی لە کوردستان هەڵگیرساند و لە کاردانەوەکەیشیدا هەموو ئێرانی لەخۆ گرتەوە و جیهانیش بوو بە پشتیوانی. شۆڕشی ژینا لە ماوەیەکی کورتدا توانی پایەو ستونەکانی دەسەڵاتی دژە مرۆڤی ئاخوندی بێرێتە لەرزەو تا قەراخەی ڕووخان بیبات. حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی وەک چاوەڕوان دەکرا, بۆ سەرکوتی ئەو شۆڕشە لە هیچ جینایەتێک خۆی بێبەری نەکرد و ئەوەی پێیکرا بۆ سەرکوتی ئەو شۆڕشە کردی. بەڵام ویڕای هەموو ئەو جینایەتانە, شۆڕشی مافخوازی بەردەوامەو هەموو چین و توێژە نیشتمانپەروەرەکانی کۆمەڵگە بە هەر بیر و باوڕێکەوەو بە پێشەنگایەتیەکی بێوێنەی لاوان و ئافرەتان و خوێندکاران بەشداری ئەم ڕاپەڕینەن.

شۆڕشی ژینا به هەڵگرتنی دروشمی ژن, ژیان, ئازادی, ئەساسی ڕووخانی ڕژیمی کردۆتە ئامانج و زۆر بە ڕوونی داواکاری نەهێشتنی ئەو حکومەتە چەقبەستوەیە. هەر بۆیە لە ساڵیادی دەستپێکی ئەم شۆڕشەدا, شەش هێز و لایەنی بەهەڵوێستی کوردستانی ئێران, داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە لە ڕۆژی ۲۵ی خەرمانان, بە داخستنی دوکان و بازاڕ, بەشداری لە مانگرتنی گشتی بکەن و دواتر بە حازر بوون لە سەر مەزاری شەهید ژینا و شەهیدانی دیکەی ڕاپەڕینی ژینا, هاوخەمی و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و یەکدڵی و یەکیەتی خۆیان بۆ درێژەی ئەم ڕێگەیە تا بە ئامانج گەیشتنی ڕابگەینن.

ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران, بەم بۆنەوە پشتگیری خۆی لەو هەڵوێستە بەجێگەیە ڕادەگەینێت و داواکارین لاوانی ئازادیخواز و بەهەڵوێست کوردستان و ئێران بەگشتی, بەشدار و پشتیوانی ئەم بانگەوازە بن. 

ئەمڕۆ لاوانی وڵات بەڕوونی دەزانن کە هیچ هیوا و هۆمیدێک بۆ داهاتووی ئەو ڕژیمە نییەو مانەوەی تەنیا مەینەتی زۆرتر بەسەر وڵاتدا دادەسەپێنێ و تەنیا بە ڕووخانی دەتوانین ڕزگاری و ئازادی لە چوارچێوەی ئێرانێکی دیمۆکرات و سێکۆلار بەدەست بێنین. 

 

بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

سەرکەوێ بزاڤی ڕەوای ژن, ژیان, ئازادی

 

ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەری

 

۲۳.۰۶.۲۰۲۳ هەتاوی


1 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێکخراوی لاوانی خەبات, پشتیوانی لە بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات

ڕێکخراوی لاوانی خەبات, پشتیوانی لە بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر