lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

راگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
لاوانی خەبات

راگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی خەباتکار!
لاوانی پێشەنگ و بوێر!
 ٥ی خەرمانان، ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە هەموو میللەتی کورد، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر، کادرو پێشمەرگە، ئەندام و لایەنگران، دۆستان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆز بێ‌.
ئەمساڵ ٤٤ ساڵ بەسەر دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، تێدەپەڕێت و ساڵ لەدوای ساڵ مێژووی پڕشکۆمان بەهۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتی دروست و بێگەرد لەدۆستی لەگەڵ دۆستەکانمان و خۆڕاگری و تێكۆشان لە بەرانبەر دژمنانمان دا، درەوشاوەتر و سەربەرزانەتر دەبێ. 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەسەر ئەساسی خزمەت کردن بۆ گەل و نیشتان دامەزراو پایەو بنەڕەتی لەسەر خۆنەویستی و لەخۆبردویی بنیات نراوە، ئەوەش لە هەلوومەرجێک دا کە رژیمی ئاخوندی ئێران هەموو هەوڵی خۆی ئەدا کە بتوانێ بە بەڵێنی درۆ بۆ خەڵكی كورد لە بەڕێوەبەری کوردستان، ناكۆكی لە نێوان چین و توێژەكان و دوبەرەكی لە نێوان سازمان و هێزە تێكۆشەرەكانی كورد لەگەڵ جەماوەری كوردستان پێك بهێنێ‌. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵەکانیان، نەیانتوانی تەنانەت بۆ یەک دەقەش پیلانە گڵاوەكانیان جێ‌ بە جێ‌ بكەن و بە تایبەتی هیچ كام لە پیلانەكانیان  لەسەر سازمانی خەبات و مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی سەركەوتو نەبوو.
 مێژووی تێكۆشان و هەڵسوڕانی ڕابردوو، وە بەڵگە مێژووییەكان دەریدەخەن کە مامۆستای لەدڵان زیندوومان چەند لەخۆبردوانەو فیداکارانە لەبەرانبەر پیلانەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی خۆراگری كردو وەڵامی ئەو داواکاریانەی رژیم بە هەڵوێستی لێبڕاوانەو شۆڕگێڕانە دایەوە.  لەکاتێکدا کە لەهەموو لایەکەوە هێرش دەکرا سەر سازمانی خەبات و بە غودەی سەرەتانی ناویان دەبرد، سازمانی خەبات هەمیشە دانی بەخۆدا دەگرت و بە درێژ کردنی دەستی دۆستی بۆ هەموو لایەنەکانی دژبەری رژیمی ئێران، بەرپرسایەتی مێژوویی و كوردپەروەرانەی جێ‌ بەجێ‌ كرد.
كاتێك مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و هاوباوەڕانی لە ساڵی ١٣٥٩ دا کە سازمانی خەبات یان دامەزراندو رایانگەیاند، بەڕێزیان بۆ دووهەم جار لە چوارچێوەی تەشكیلاتێكی سیاسیدا درێژەی بە تێكۆشان لەپێناو ئازادی گەلی كوردی دا، بەڕێزیان یەكەم كاری سیاسی لە چوارچێوەی ڕێكخراوی کۆمەڵەی ژێکاف، کە یەکەم حیزبی فەرمی کوردستانی رۆژهەڵات بوو دەست پێکرد و ئەزمونی ئەندام بوون لە كۆمەڵەی ژێكاف بووە هۆی ئەوە، تەجروبەی خەبات و هەموو هەڵسووکەوت، هەڵوێست و بڕیارەکانی سازمانی خەبات،بە حەکیمانەو نەتەوەیی دابڕێژێ‌. 
سازمانی خەبات بە ڕێنوێنیەكانی جەنابی مامۆستا، هەمیشە باری بیرکردنەوەی پێشکەوتوو سەردەمیانە بوو، وە مافی ئافرەت و لاوان و ئازادی تاکەسەکی لەلای سازمان گرنگ بوو. ئافرەتان و لاوان هەلیان بۆ ڕەخسێندرا کە رێگەی پێشکەوتن بگرنەبەر و هەوڵ بۆ خزمەت کردن بدەن. رەوتێک کە ئەمڕۆش لەسازمانی خەبات بەڕێوە دەچێت و رێگەی خزمەت کردن لە هەموو ئاستەکانی سازمان بۆ کەسانی دڵسۆز و خەباتکار ئاوەڵەیە. رووتینێکی پڕ لەشانازی، کە پەروەردەکردن بە ئەرک دەزانیت و کاک بابەشێخ حوسینی، سکرتێری ئێستەی سازمانی خەبات، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و وشیاری بە بەشێکی گرنگ لە خەبات دژ بە داگیرکەر دەزانێت و پێداگری لەسەر دەکات. 
جەماوەری زۆڵم لێکراوی کوردستان!
دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران، ئاستی دژایەتی لەگەڵ هاونیشتمانیانی تێکۆشەر و خەباتکار کە دژ بە دەسەڵاتە دژە خەڵکیەکەیان وەستاونی گەیاندوتە لووتکەو بەنیازە بەخەیاڵی خاوی، دەنگی ئازادیخوازی لەوڵاتدا کپ بکات و بۆ گەیشتن بەو مەبەستەش لەدروست کردنی هیچ کێشەو ئاستەنگێک خۆی نابورێت و تەواوی هەوڵی ئەوەیە کە پێش بە سەرکەوتنی خەڵکی ئازادیخوز بگرێت. هەربۆیە، دۆخی هەژاری و بێکاری لەئێران و بەتایبەت لەکوردستان پەرە پێداوە کە خەڵک لەخۆێندن و وەرزش و سڵامەتی بێبەش بن و تەنیا هەوڵیان ئەوە بێ کە بتوانن بژیوییان بەدەست بێنن. بەداخەوە کەم نین کەسانێکیش کە دەرچووی زانکۆن و وێڕای خوێندەوار بوونیان، یان کۆڵبەری دەکەن، یان کرێکاری و یان بێکارن. 
بەڵێ، یەکێک لەگەورەترین ترسەکانی رژیم، بەرەوسەرچوونی زانیاری خەڵکەو دەسەڵات دەزانێت کە وشیاری میللەت چەندە زۆرتر لەڕوخان نزیکی دەکاتەوە. خەڵک و بەتایبەت لاوانی ئەم سەردەمە، لەبەرانبەر پیلانەکانی رژیم دا زۆر زیرەکتر و زانیارتر لەڕابردوون، کە وەک ئاماژەدان دەتوانین لەکۆتا هەڵوێست دا، باسی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری رژیم بکەین کە وێڕای هێنانی کەسێکی بەڕەواڵەت جیاواز و ڕیفۆرمخواز و هەوڵدانی ڕژیم بۆ سەپاندنی ئەو بیرۆکەیە کە جیاوازی لەنێوان مۆرەکانی رژیم دا هەیە، بەڵام لاوانی زانای وڵات ئەو پیلانەشیان پوچەڵ کردەوەو کەمترین ئاستی بەشداری لەو شانوە گاڵتەجاڕەدا کرا. 
 خەڵک بە هەموو شێوەیەك ڕایانگەیاندوە ئەو دەسەڵاتە مەشروعیەتی نیەو هیچ جۆرە رێفۆرمێکی تێدا ناکرێت و هەروەها دەزانن کە رژیم لەلێوارەی روخان دایەو تەنیا بەزۆری سەرکوت تا ئێستە ماوەتەو. دیارە ئەو سەرکوتانەش هەتاسەر ناڕوات و دڵنیاین کە لەم رۆژانەدا کاخی زۆرداری ئەو رژیمە دەروخێندرێ‌ و ئازادی بۆ وڵاتەکەمان دەگەڕێنینەوە. هیوادارین کە بە یەکگرتوویی، هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان دۆستەکانمان لەهەموو لایەنەکاندا، توندتر و جیددی تر بەگژی دژمنی دڵ پڕ لەقینی نەتەوەو نیشتمانەکەمان دا بچین و رێگەی گەیشتن بە ئازادی و خەونی رزگاری لەدەستی رژیم و دەست و پەیوەندەکانی وەدی بێنین.
جارێکی تر پیرۆز بێ ٥ی خەرمانان، ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

راگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر