lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

شه‌رمه‌زارى یه‌که ى پووڵى ئێران

شه‌رمه‌زارى یه‌که ى پووڵى ئێران
عه‌تا جه‌عفه‌رى

له‌ یه‌ک مانگى رابردوو نرخى پووڵى ئێران گه‌یشته‌ نزمترین ئاستى خۆى، به‌جۆرێکه‌ نرخى پووڵى ئه‌فغانستان و عێراق له‌ نرخى ریال زیاتر بوو. نرخى دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستى خۆى له‌ مێژووى ئێران و سنوورى ٤٠ ٠ ٠  هه‌زارتمه‌نى تێپه‌راند و ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دراوى بیانیه‌ راسته‌وخۆ کارى کرده‌ سه‌ر بژێوى ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵک و سه‌ر لێشێواوى خسته‌ ناو بازار و بوو به‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى به‌رچاوى هه‌لاوسان له‌ ئێران، به‌ شێوه‌ێکه‌ مه‌رزیه‌ وه‌حید ده‌ستجردى وه‌زیرى بێهداشتى رژێم رایگه‌یاند، ئه‌رزى پێویست بۆ کرینى.




داوده‌رمان له‌ شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مسال دابین نه‌کراوه‌ و ئه‌و بر٠ه‌ى که‌ دیارى کراوه‌ بۆ پێداویستیه‌کانى ده‌رمانى زۆر که‌مه‌ و داواى له‌ بانکه‌کان کرد له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیان بده‌ن. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا و به‌ هۆى سه‌رلێشێواوى سه‌رافیه‌کان و دیارى نه‌بوونى نرخى ریاڵ و دراوى بیانى، بازاریه‌کاتى تاران دووکانه‌کانیان داخست و ناره‌زایه‌تى خۆیان له‌ نه‌بوونى سیسته‌مێکى ئابوورى دروست نیشان دا که‌ ئه‌م کاره‌یان بوو به‌ هۆى نیگه‌رانى ده‌سه‌لاتداران و هێزه‌ نیزامى و ئیتلاعاتیه‌کانى رژێم و که‌وتنه‌ گرتن و سوکایه‌تى به‌ خه‌ڵک و بازارییه‌کان و له‌م پێناوه‌دا غۆلامعه‌لى مۆحسنى ئێژه‌یى وته‌بێژى ده‌زگاى قه‌زایى رژێم رایگه‌یاند که‌ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ده‌بنه‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دراو وه‌ک بلاوکه‌ره‌وه‌ى فه‌ساد له‌ سه‌ر عه‌رز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و حوکمیان ئێعدامه‌ که‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٥٠  که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. کارناسانى ئابوورى چه‌ندین هۆکاریان بۆ ئه‌م سه‌رشێواویه‌ ئابووریه‌ ناو برد که‌ به‌رچاوترینیان بۆچوونى هێندێک له‌ کارناسانه‌ که‌ هۆکاره‌که‌یان بۆ کاریگه‌رى گه‌مارۆکان گێراوه‌ و زیادکردنى گه‌مارۆکانى مانگى ئۆکتۆبریان به‌ فه‌له‌ج کردنى ئابوورى ئێران و شه‌ر٠ى ئابوورى ئه‌مریکا و رۆژئاوا دژبه‌ ئێران ناو بر٠د. به‌ پێى به‌راور٠ده‌کان هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئێران له‌ ژێر کاریگه‌رى گه‌مارۆکان تا ٤٥ له‌ سه‌د که‌م بۆته‌وه‌ و ئێران بۆ وه‌ر٠گرتنى پاره‌ى فرۆشى ئه‌م بر٠ه‌ نه‌وته‌ى خۆى له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه‌ و به‌ سه‌ختى پووڵ له‌ کریاره‌کانى خۆى وه‌رده‌گرێت. به‌لام هێندێک له‌ به‌رپرسان و به‌تایبه‌ت نزیکانى خامنه‌یى و مه‌جلیس بێ به‌رنامه‌یى ده‌وڵه‌ت و خراب به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار کردنى یارانه‌کانیان به‌ هۆکارى ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌زانن و ده‌لێن ده‌وڵه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست بازارى دراویان شێواندووه‌ تا به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخه‌کان که‌م بوونى بوجه‌ى خۆى یر٠ بکاته‌وه‌ و پاره‌ى یارانه‌کان به‌ده‌ست بێنێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌حمه‌دی نژاد و به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت، مه‌جلیس به‌ هۆکارى ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌زانن. به‌لام هۆکاره‌که‌ى هه‌رچى بێت له‌م به‌ینه‌دا خه‌ڵکى ئێرانه‌ که‌ فشار که‌وتووه‌ته‌ سه‌رى و رۆژ له‌ دواى رۆژ ژیان بۆ خه‌ڵکى ئێران ئه‌سته‌متر ده‌بێته‌وه‌. به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و دابه‌زینى نرخى ریاڵ نرخى پێداویستیه‌کانى خه‌ڵک هه‌ر رۆژه‌ له‌ چاو رۆژى رابردوو زیاتر ده‌بێت، به‌لام ده‌رامه‌دى خه‌ڵک و حه‌قده‌ستى کرێکاران وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه‌. نرخه‌کان هه‌ر رۆژه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و کاسبکارانیش ئه‌منیه‌تى کاریان نیه‌، زۆربه‌ى کارخانه‌ و ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان به‌ هۆى نه‌بوونى ئه‌رزى پێویست بۆ کرینى پێداویستیه‌کانیان داخراون. که‌ وایه‌ ته‌نیا زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌کى له‌ شێواوى و دابه‌زینى ئابوورى ئێران خه‌ڵکى ئێرانه‌. و هۆکارى سه‌ره‌کیه‌که‌شی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حکوومه‌تیه‌کانى رژیمى ئاخوندییه‌.111111111111



12 ساڵ و 23 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌رمه‌زارى یه‌که ى پووڵى ئێران

شه‌رمه‌زارى یه‌که ى پووڵى ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر