خوێندکارێکی کوردی خەڵکی دەورووبەری شاری پاوە کە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەعاز حەکیمی خوێندکاری کوردی خەڵکی گوندی "شەڕەکان"ی سەر بە بەخشی نەوسوود لە شاری پاوە کە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیتییەکانەوە لە شارای تاران دەستبەسەر کراوە، هەتا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی هەواڵێک لەبەر دەستدا نیە.