رێژەی خوێندکارانی مانگرتوو لە زانکۆی کوردستان لە سنە کە بەهۆی گرانتر کردنی نرخی غەزا و بڕینی وادەی خۆراکی رۆژانی پێنجشەممە مانیان گرتووە، لە رۆژی دووەمدا لە هەزار خوێندکار تێپەڕی.
یەکێک لە خوێندکارانی مانگرتوو لە زانکۆی کوردستان لە سنە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، خوێندکارانی ناڕازیی زانکۆی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ دووەمین جار لەناو هەر دوو "سلف سرویسی" واتە بەشی "فەنی و ئەندازیاری و کۆلیژی ئەدەبیات"ی ئەو زانکۆیە لە کاتی نانی نیوەڕۆدا دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانیان گرت.
ئەو خوێندکارە مانگرتووە ئەوەشی خستە روو کە زیاتر لە هەزار خوێندکار ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان دایە ناڕەزایەتی و بە وەرگرتنی وادەی غەزایی لە خواردنی خۆیان بواردووە و لە حەرەکەتێکی ئیعترازیدا هەموو خواردنەکانیان هەتا بەردەم بینای "دەفتەی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقیه" لەناو زاکۆی کوردستان ریز کردووە و بەم چەشنە ناڕەزایەتیی خۆیان بە خراپیی غەزا، گرانتر بوونی نرخەکە و بڕینی وادە غەزای رۆژانی پێنجشەممە دەربڕیوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەتا ئێستا لێپرسراوانی پێوەندیداری زانکۆی کوردستان وەڵامی داخوازییەکانی خوێندکارانی مانگرتوویان نەداوەتەوە و خوێندکارانیش رایانگەیاندووە، هەت
ا ویستەکانیان دابین نەکرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتن.