lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئه‌رکى لاوان له‌ خه‌بات بۆ رووخانى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى

ئه‌رکى لاوان له‌ خه‌بات بۆ رووخانى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى
ئارام سلیمانی

ئارام سلیمانی
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له‌م ماوه‌ى پێشودا له‌ رێکه‌وتى ١٣ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٩١ توانى یه‌که‌م کۆنگره‌ى خۆى به‌ سه‌رکه‌ووتوویى کۆتایى پێ بهێنێت ، ناوه‌ندى لاوان له‌ کاتێکدا کۆنگره‌ى خۆى به‌ست که‌ ناوچه‌که‌ به‌گشتى و ر٠ۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠ست به‌تایبه‌تى له‌ ئاڵوگۆر٠ێکى بنه‌ر٠ه‌تیدایه‌ ، جێگه‌ى خۆشحالیه‌ که‌ سه‌ره‌راى چه‌ند که‌م وکوریێک به‌لام به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌چوونى کۆنگره‌دا دروست نه‌بوو.
له‌ دواى ئه‌و ئاڵ وگۆر٠انه‌ى له‌ ساڵى ١٣٥٧ به‌سه‌ر ئێراندا هات به‌گشتى و سه‌رهه‌ڵدانى شۆر٠شى گه‌لانى ئێران

دژى سته‌م کارییه‌کانى حه‌مه‌ ر٠زاشاى په‌هله‌وى پاشاى ئێران ، گۆر٠انکاریه‌کى زۆر به‌سه‌ر سیسته‌مى به‌ر٠ێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى ئێراندا هات . خه‌لکى هومێدوار بوون که‌ دواى شۆر٠شه‌که‌یان به‌ئارامى و ئاشتى ده‌ژین له‌ناو ولا٠Žتێکى ئازاد دا به‌لام به‌هۆى هاتنه‌ سه‌رکارى ر٠ژێمى ئاخوندى ئه‌م هیوا و ئاواته‌ى خه‌لکى هه‌تا ئێستاش نه‌چوویه‌ ناو خانه‌ى واقع و حه‌قیقه‌ته‌وه‌. گه‌لى کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ییه‌کى به‌ش خوراو له‌ ئێراندا هه‌ولى دا له‌ ر٠ێگه‌ى دانیشتن و دیالۆگ له‌گه‌ل ر٠ژێمى ئێران داواى ماف و ئازادى و خودمووختارى بۆکوردستان بکه‌ن ،به‌لام ر٠ژێم سه‌لماندى که‌ ئه‌و درێژه‌ پێده‌رى ر٠ێبازى سه‌رکوت کردن و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌لانى ئێرانه‌ به‌گشتى و گه‌لى کورد به‌تایبه‌تى. ئه‌و دواکاریانه‌ى به‌توندترین شێوه‌ ر٠ه‌ت کرده‌وه‌ و گه‌لى کوردى به‌ جیایخواز و سه‌ربه‌بێگانه‌ و تێکده‌ر ناوبرد. هه‌ربۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ى کورد وه‌ک پێویستیه‌کى مێژوویى ر٠ووبه‌ر٠وه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران بوونه‌وه‌ ، هه‌رچه‌ند گه‌لى کورد به‌ گه‌لێکى ئازادیخواز و ئاشتى خواز به‌ناوبانگه‌ و هیچ کات حه‌زى له‌ شه‌ر٠ و شۆر٠ نه‌بووه‌، هه‌وڵى دا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت به‌ دانوستان و دیالۆگ کێشه‌کانى گه‌لى کورد له‌ ناو خاکى خۆیدا چاره‌سه‌ر بکات ، به‌لام چى ده‌کرێک له‌گه‌ڵ دووژمنێک که‌ ر٠ۆژ له‌دواى ر٠ۆژ ئازار و مینه‌تیه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵک په‌ره‌ پی ٠Žده‌دا و سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تیه‌کانى زیاد ده‌کات. گه‌لى کورد ناچار ر٠ووى کرده‌ شاخ و دۆڵه‌کان بۆ به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانى خۆیان ، له‌م ر٠ێگایه‌شدا به‌هه‌زاران که‌س گیانیانى خۆیان به‌خت کردوه‌ به‌تایبه‌تى لاوان که‌ به‌کۆڵه‌که‌ى ئه‌م شۆر٠شانه‌ داده‌نرێن. ر٠ژێمى ئاخوندى له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى خۆیدا به‌سه‌دان نه‌هامه‌تى به‌سه‌ر گه‌لانى ئێراندا هێناوه‌، بێجگه‌ له‌ شه‌رى ناوخۆ شه‌ر٠ى ٨ساڵه‌ى له‌گه‌ل ر٠ژێمى خوێنر٠ێژى له‌ ناوچووى به‌عس هه‌ڵگیرسان که‌ بێجگه‌ له‌ماڵ وێرانى و خه‌ساره‌تێکى گیانى زۆر و به‌فیرۆچوونى سامانێکى زۆر و بلا٠Žوبوونه‌وه‌ى ترسێکى زۆر له‌ ناو دلێ خه‌لکى هه‌ردوو ولات هیچ ئه‌نجامێکى دیکه‌ى لێنه‌که‌وته‌وه‌ . به‌پێى ئاماره‌کان ر٠ێژه‌ى کوژراوانى شه‌رى ئێران و عێراق زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌س بووه‌، که‌ به‌شێکى به‌رچاوى کوژراوان له‌ لاوان پێک هاتبوو . ئه‌مه‌ یه‌کێک بوو له‌ نه‌هامه‌تیه‌ گه‌وره‌کان که‌ به‌سه‌ر گه‌لانى ئێراندا هات .

لاوان له‌ زۆربه‌ى شۆر٠شه‌کانى گه‌لى کورد به‌شداریان کردووه‌ ، به‌مانایه‌کى تر هه‌رشۆر٠شێک که‌ کرابێت لاوان تێیدا به‌شداربوون و ده‌ورو نه‌خشى خۆیان هه‌بووه‌. سه‌ره‌ر٠اى هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ به‌لام تا هه‌نووکه‌ش ئه‌و ژیانه‌ى که‌ شایانى لاوانه‌ ده‌ستبه‌ر نه‌بووه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ده‌بیندرێ ئه‌و راستیه‌ تاڵه‌یه‌ که‌ به‌هۆى کاره‌ساتى وه‌ک مه‌وادى هۆشبه‌ر و بوونى نه‌خۆشى جۆراوجۆر و ئیعتیاد و زۆر بوونى کێشه‌ کۆمه‌لا٠Žیه‌تیه‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ ر٠ێژه‌ى بێکارى له‌ ناو لاواندا ر٠ه‌وشى لاوان له‌سه‌ر ئه‌و ئاقاره‌ نه‌خوازراوه‌ى رابردووى به‌رده‌وامه‌ ته‌نانه‌ت ئاماره‌کانى خودى ر٠ژیم ده‌رى ده‌خات که‌ ر٠ۆژ به‌ر٠ۆژ کێشه‌کانى لاوان له‌ هه‌ڵکشاندایه‌ به‌تایبه‌تى له‌ ئێستادا که‌ به‌هۆى بوونى ئابلوقه‌ى ئابوورى و بێکاریه‌کى زۆرله‌ نێو له‌لاواندا هه‌یه‌ و هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش ر٠ژێمى ئێران بۆ خۆیه‌تى.

سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ش ئه‌مرۆ شاهیدین خه‌باتى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا له‌ دژى دیکتاتۆریه‌تى ئاخوندى زۆر نزیک بۆته‌وه‌ له‌ سه‌رکه‌وتن و به‌ ئه‌گه‌رى زۆر له‌ داهاتووێکى نزیک ئاڵوگۆرى قووڵ و بنه‌ر٠ه‌تى له‌ ئێران وه‌دى دێ و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ئه‌رک و تێکۆشانى نوێى لاوانى پێویسته‌. له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى وا ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات کۆنگره‌ى یه‌که‌مى خۆى به‌ست که‌ تێیدا راسپارده‌ و ئه‌رکى نوێى خه‌باتى دیارى کرد و بۆ زیاتر کارامه‌ کردنى کاره‌کان و زیاتر هوشیارکردنه‌وه‌ى لاوان له‌بارى (فه‌رهه‌نگى و ئابوورى و وه‌رزشى و کۆمه‌لا٠Žیه‌تى ) و نه‌هێشتنى دیارده‌ى ئیعتیاد و هه‌وڵ دان له‌ریزى خه‌باگێرانى رێگه‌ى نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان بۆ رزگارى گه‌له‌که‌مان به‌رنامه‌ و رێچکه‌ى نوێى خسته‌ ده‌ستوورى کارییه‌وه‌. 

له‌ کۆتایی دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ هه‌ر وه‌ک له‌ کۆنگره‌ى یه‌که‌مى ناوه‌ندى لاوان زۆر پێداگرى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ یه‌کگرتوویی لاوانى کورد ره‌مزى سه‌رکه‌وتن و به‌رهه‌مى زیاتره‌ بۆ لاوان و هیوادارم ئه‌ندامانى ناوه‌ندى لاوان و سه‌رجه‌م ر٠ێکخراوه‌کانى دیکه‌ى تایبه‌ت به‌لاوان بتوانن پێکه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت کردنى چینى لاوان و نه‌ته‌وه‌که‌مان تێبکۆشن .
11


12 ساڵ و 1 مانگ و 5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئه‌رکى لاوان له‌ خه‌بات بۆ رووخانى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى

ئه‌رکى لاوان له‌ خه‌بات بۆ رووخانى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر