شەوی رابردوو رێکەوتی ٣ لەسەر چواری خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی "کوتوول" (قوتوور)ی سەر شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئینتزامی حکوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیاینیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو دوو کۆڵبەری کورد بەناوەکانی "جبرەئیل و میکائیل محەممەدپوور" برا و کوڕی عەباس خەڵکی گوندی "هەستەجۆکی" ناوچەی "کوتوول"ی سەر بەشاری خۆی لەسەر سنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حکوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەیەگی ئاگاردار لە ناوچەی کوتو
ولەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە ئەمڕۆ رەوانەی پزیشک قانووینی شاری ورمێ کراوە و بڕیارە دواتر رادەستی بنەماڵەکانیان بکرێنەوە.