پێش دەستپێکردنی وادەی ئەو ئاگربەستەی بڕیارە ئەمڕۆ رابگەیەنرێت، ژمارەیەک هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە کوژران.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاویکردەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی بۆردومان و تەقەی هێزەکانی ئەسەدەوە بۆ سەر گەڕەکێکی دیمەشق پێنج کەس کوژراون.
هەر ئەمڕۆ پێکدادانێک لەناوچەی حەرەستای باکوری خۆرهەڵاتی دیمەشق لەنێوان هێزەکانی رژێم و سوپای ئازاد رویداوەو تائێستاش ئاماری زیانە گیانییەکان نەزانراون.
لەلایەکی ترەوە بەپێی راگەیاندنی لیژنەکانی هەماهەنگی ناوخۆی سوریا، ژمارەی کوژراوانی دوێنێی ناوچە جیاوازەکانی وڵا بەدەستی هێزەکانی رژێم گەیشتە ١٣٢ کوژراو، کە لەناویاندا ١٦ ئافرەت و ١٢ منداڵ هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە رژێمی سوریا ئاگربەست بۆ راگرتنی سەڕ لە رۆژانی جەژنی قورباندا رابگەیەنێت، ئەمە دوای ئەوەی ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی هاوبەشی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەب لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، حکومەتی سوریا بەڵێنیداوە لە رۆژانی جەژندا شەڕ رابگرێت".
شایهنى باسه له سهرهتاى خۆپیشاندانهکانى خهلکى سوریا دژى ر٠ژێمى سوریا نزیکهى ٣٣ههزار کهس بوونهته قوربانى .