lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لیژنه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی‌ سوریا: ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌کانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ ده‌ده‌ینه‌ دادگا

لیژنه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی‌ سوریا: ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌کانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ ده‌ده‌ینه‌ دادگا
nrt


کارلا دیل پۆنتی‌یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانى لێژنه‌ى لێکۆلینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانى سوریا به‌لێینیدا که‌ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ى به‌ژدارن له‌ ئه‌نجامدانى تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ له‌ سوریا بداته‌ دادگا.
به‌وته‌ی‌ دیل پۆنتی‌ له‌ناو ئه‌و که‌سانه‌دا ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ ‌و سه‌ربازی‌ بونیان هه‌یه‌، وتیشی‌، هاوکاری‌ لیژنه‌که‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی‌ ئه‌نجامدراون ‌و دواتر به‌ڵگه‌کان ده‌داته‌ دادگایه‌کی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یان یه‌کێک له‌دادگاکانی‌ سوریا.

له‌ کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامه‌نوسیدا، دیڵ پۆنتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، کاری‌ سه‌ره‌کییان به‌رده‌وامبوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ دیاریکردنی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی‌ ‌و سه‌ربازییه‌ باڵایانه‌ی‌ که‌ به‌رپرسیارن له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و تاوانانه‌.

له‌ یه‌کێک له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کانی‌ سویسرا، دیل پۆنتی وتی‌، کاری‌ ئه‌وان کۆکردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌و ده‌ستنیشانکردنی‌ لایه‌نه‌ تاوانباره‌کانه‌، دواتر نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان‌و وڵاته‌ زلهێزه‌کانی‌ جیهان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن چی‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌که‌ن که‌ لیژنه‌که‌یان پێی‌ ده‌گات.

له‌ دوایین ڕاپۆرتی‌ ئه‌و لێکۆڵه‌رانه‌دا هێزه‌کانی‌ سوپای‌ سوریاو هێزه‌کانی‌ شه‌بیحه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبارکرابوون که‌ تاوانی‌ جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌، له‌ناویشیاندا کوشتن‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی‌ هاولا٠Žتیانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و ئاماژه‌ به‌وه‌شکرابوو، ئه‌و کارانه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی‌ سوریاوه‌ پلانی‌ بۆ داڕێژاروه‌و لیستێکی‌ نهێنیشیان به‌ناوی‌ ئه‌و لایه‌ن‌و که‌سایه‌تیانه‌ ئاماده‌کردو ڕاده‌ستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تیان کرد.
222222222222


11 ساڵ و 3 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لیژنه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی‌ سوریا: ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌کانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ ده‌ده‌ینه‌ دادگا

لیژنه‌ی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی‌ سوریا: ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌کانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ ده‌ده‌ینه‌ دادگا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر