lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         


.

ژماره‌ی کوژراوانی یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌سوریا بۆ ١١٧ کوژراو به‌رزده‌بێته‌وه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازادیش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوپاکه‌ی له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ئاگربه‌ست به‌مافێکی خۆی ده‌زانێت.
ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا ڕایگه‌یاند، دوێنێ سوپای حکومه‌ت ٢٩٢ جار بڕیاری ئاگربه‌ستیان پێشێلکردووه‌و چه‌ندین هێرشی خوێناویان به‌ تۆپ و فڕۆکه‌ بۆ سه‌ر شاره‌کانی ( دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ڕیفی دیمه‌شق و ئیدلب و حمس وده‌رعاو ده‌یرولزورو حه‌سه‌که‌) یان ئه‌نجامداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ١١٧ که‌س کوژراون، که‌ ١٠  ژن و ٢ منداڵ له‌نێو کوژراوه‌کاندا بووه‌، وتیشی زۆربه‌ی قوربانییه‌کان له‌ دیمه‌شق و ڕیفی دیمه‌شق و حه‌له‌ب بووه‌.

ئه‌مڕۆش تا ئێستا ٥ که‌س له‌ شاره‌کانی دیمه‌شق و ڕیفی دیمه‌شق و ده‌رعا به‌هۆی بوردومانکردنیان له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ کوژراون.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردوو لایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن پێشێلکردنی بڕیاری ئاگربه‌سته‌که‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی یه‌کتره‌وه‌و ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ شاری له‌نده‌نه‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ بڕیاری ئاگربه‌ستنه‌که‌ به‌ته‌واوه‌تی شکستی هێناوه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌کانیش له‌لایه‌ن حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌وه‌ش  سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی شه‌‌ڕ له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا بێ ئه‌نجام بوو.    

4444444444



12 ساڵ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌






ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر