بە فەرمانی کیم جۆن ئیلی سەرۆکی کۆریای باکور، کیم چۆلی جێگری وەزیری سوپای ئەو وڵاتە سزای کوشتنی بە (هاوەن)ی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مەراسیمی پرسەی سەرۆکی کۆچکردوی کۆریا بە سەرخۆشی بەشداری کردوە.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردوە، بە فەرمانی کیم جۆنگ ئۆن، (چۆل) دەستگیرکراوە و دواتر داوایکردوە ناوبراو هیچ شوێنەوارێکی نەمنێنێت، تەنانەت "تاڵە قژەکانیش"ی.
دواتریش ناوبراو لە ناوچەیەکدا بە (هاوەن) کوژراوە و بەتەواوەتی شوێنەواری نەماوە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەماوەی رابوردا ١٤ بەرپرسی باڵای دیکە بە فەرمانی کیم جۆن ئیل کوژراون و لەناوبراون .