شەڕو پێکدادانەکانی نێوان مسوڵمانان و بوداییەکانی رۆژئاوای میانمار، بووەتە هۆى ئاوارە بوونی هەزاران مسولمان، بە گوتەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ناوچەکە زیاتر لە ٢٦ هەزار کەس ئاوارە بوونە.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە زیاتر ئەو کەسانەی ئاوارەوبوون، سەر بە گروپی "روهینگا"، کەمینە مسوڵمانی میانمارن.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بلاویکردوەتەوە کە ئێستا ئەو ئاوارانە لە هەوڵدان کە خۆیان بگەیەننە کەمپێک و تێیدا نیشتەجێ بن.
ئاشوک نیگام، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانمار دەڵێ: بە هۆی توندوتیژژییەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لەو ناوچەی رۆژئاوای میانمار، زیاتر لە ٤ هەزار و ٥٠ ٠ خانوو وێران بوون.
بە گوێرەی گوتەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لە ماوەی یەک هەفتە، بە هۆی ئەم توندوتیژییانە زیاتر لە ٨٠ کەس کوژراون.
لەدوای پێکدادانەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کە کوشتنی ١٥٠ کەس و ئاوارەبوونی ٧٥ هەزار کەسی لێکەتەوە، لەو چەندە هەفتەی رابردوو ناکۆکیەکان دەستی پێکردوەتەوە.
٨٩ لە سەدی دانیشتوانی میانمار بودایین، نزیکەی ٤ لە سەدی دانێشتوانی میانمار پەیڕەوی ئاینی ئیسلامن. ٨٠ ٠ هەزار مسوڵمانی کە سەر بە گروپی "روهینگان"ن، لە زۆر مافی وەک هاوولاتیبوون بێبەشن. بە بۆچوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم گروپە لەو کەمینانەن کە زۆر بە توندی دەچەسێنرێنەوە.
ش.ب