lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌ رێوره‌سمى کۆتایی ده‌وره‌یێکى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌شدارى کرد

سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌ رێوره‌سمى کۆتایی ده‌وره‌یێکى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌شدارى کرد
لاوان ئینفۆ

خه‌باتمێدیا: سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٢ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٩١ له‌ باره‌گاى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران رێوره‌سمى کۆتایی ده‌وره‌یێکى دیکه‌ى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌رێوه‌ چوو.
ئه‌و رێوره‌سمه‌ به‌ ده‌قیقه‌یێک وه‌ستان و فاتیحاێک بۆ روحى پاکى شه‌هیدان ....

ده‌ستى پێکرد. پاشان به‌رێز عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسی ده‌وره‌ى سه‌ره‌تایى سیاسی نیزامى فێرگه‌ و ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى له‌ووته‌یێکدا به‌خێرهاتنى به‌ریز کاک بابه‌شێخى کرد و پیرۆزبایی خۆى به‌ کور٠ان و کچانى تازه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات پێش که‌ش کرد. پاشان به‌رێز کاک باباشێخ سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ و له‌ ووتارێکى تێر و ته‌سلدا تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌رکى پیروزى پێشمه‌رگایه‌تى و مێژووى ٣٢ ساڵ خه‌باتى نه‌پساوه‌ و کۆڵنه‌ده‌رانه‌ى سازمانى خه‌بات و ده‌ورو کاریگه‌رییه‌کانى هێزى خۆراگرى پێشمه‌رگه‌ى سازمان له‌ جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى کوردستان دا. به‌رێزیان ووتى: گه‌وره‌ترین پشتیوان و پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى سته‌م چێشتووى کوردستان به‌ درێژایی سالانى خه‌باتى مافخوازانه‌ هێزى خۆنه‌ویستى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و ئه‌گه‌ر هێزێکى به‌رگریکارى نه‌ته‌وه‌یی له‌ ژێر ناوى پێشمه‌رگه‌مان نه‌بووایه‌ کوردستان زیاتر له‌ ئه‌مرۆ ده‌که‌وته‌ به‌رشالاوى نامرۆڤانه‌ى هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کان. کاک بابه‌شێخ به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ندین لاپه‌ره‌ له‌ ژیان و سه‌روه‌رییه‌کانى مامۆستاى کۆچکردوومان مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدینى حوسێنى و هه‌روه‌ها باقى سه‌رکرده‌ شه‌هیده‌کانى سازمانى خه‌بات ئاماژه‌ى به‌ روحى سه‌داقه‌ت و پاکى و خۆنه‌ویستى له‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات کرد و رینوینى دا به‌ پێشمه‌رگه‌ نوێیه‌کان که‌ ژیان و خه‌باتى ئه‌و نه‌مرانه‌ بکه‌ێنه‌ سه‌ر مه‌شق و چراى رووناککه‌ره‌وه‌ى رێى خه‌باتیان له‌ سه‌نگه‌رى سازمانى خه‌بات دا. سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات وێراى ئاماژه‌دان به‌ دۆخى ناله‌بارى رژیمى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران و له‌پێى مه‌رگ بوونى رژیمى ئاخوندى قورسایی ئه‌رکى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌باتى رزگاریخوانه‌ى بیرهێنایه‌وه‌ و ووتى: له‌ئێستا دا له‌گه‌ڵ پێویستیی، بوونى ته‌بایی له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کان، ئه‌رکى پێشمه‌رگه‌ له‌رابردوو، قورستر ده‌بێ و پێویسته‌ به‌ بیروباوه‌ریێکى قایمه‌وه‌ خۆمان بۆ هه‌ر ئاڵوگۆرێک ئاماده‌ بکه‌ین و تا ئه‌و کاته‌ش پێویسته‌ به‌ چه‌کى زانست و بیروهۆشێکى کراوه‌ و وریایی سیاسیه‌وه‌ خۆمان ته‌یار بکه‌ین.
له‌بر٠Žگه‌یێکى دیکه‌ى رێوره‌سمه‌که‌دا کاک هیوا یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و ده‌وره‌یه‌ په‌یامى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ده‌ره‌وه‌ى پێش که‌ش کرد که‌ تێیدا سپاس و پێزانین بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى مامۆستایانى ده‌وره‌ى تێدا باس کرابوو و هه‌روه‌ها هیواى به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێزه‌کانى سازمانى خه‌بات خوازرابوو. پاشان کاک کامه‌ران یه‌کێکى دیکه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ تازه‌ په‌یوه‌ست بووه‌کان به‌و بۆنه‌وه‌ شیعرێکى پێش که‌ش کرد.
بر٠Žگه‌ى کۆتایی رێوره‌سمه‌که‌ دابه‌ش کردنى چه‌کى شه‌رف و کوردایه‌تى بوو له‌ لایه‌ن به‌رێز کاک بابه‌شێخى حسێنیه‌وه‌.


12 ساڵ و 3 مانگ و 8 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌ رێوره‌سمى کۆتایی ده‌وره‌یێکى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌شدارى کرد

سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌ رێوره‌سمى کۆتایی ده‌وره‌یێکى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌شدارى کرد


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر