lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەردەوامیی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بۆ سەر خوێندکارانی زانستگای سنە

بەردەوامیی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بۆ سەر خوێندکارانی زانستگای سنە
...

پاش لە دە رۆژ لە دەسپێکی کێشە و گرفتی خوێندکارانی زانستگای کوردستان لە سنە و بەڵێنیی لێپرسراوان، هێشتا گرفتەکان چارەسەر نەکراون و زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر خوێندکاران بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەلایەن لێپرسراوانی زانستگای کوردستان و حەراسەتی ئەو زانستگایەوە هەڕەشە و هۆشداری بە خوێندکارانی مانگرتوو دراوە کە ئەگەر بێت و کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان نەهێنن، تەواوی ئەو کەسانەی کەلە مانگرتنەکە بەشداربوون و لەلایەن حەراسەتەوە وێنەیان هەڵگیراوە، بانگهێشت دەکرێن و هەڵسوکەوتی خراپیان لەگەڵ دەکرێت.

پێشتر پێنج خوێندکاری دیکە بە بیانووی رێکخەری مانگرتنی خوێندکاران بانگهێشتی حەراسەت کران و هەڕەشەی بێبەش کردن لە خوێندن و دەرکرانی لە زانستگایان لێکرابوو.

مانگرتنی خوێندکارانی زانستگای کوردستان بەهۆی خراپیی وەزعی غەزا و بڕینی وادەی غەزای رۆژانی پێنجشەممە بووە، کە لێپرسراوانی زانستگا بە بیانووی کێشەی ئابووری و کەمیی بوودجە ئەو بڕیارەیان دابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو زانستگای کوردستانەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیانده‌، ئێستا پاش دە رۆژ لە روودانی ئەو کێشەیە بەرپرسانی زانستگا رایانگەیاندووە کە بە دوو مەرج غەزای پێنجشەممە دەدەن، یەکەم دەبێ‌ خۆراکی "کونسێرڤ ماسی" یان جووجەی پێشوو بێت کە نرخی هەر پورسێکی دەبێتە ١٥٠ ٠  تمەن و دووەم نابێ‌ خوێندکارانی کوڕ و کچ لەناو حەوشەی زانستگا پێکەوە رابوەستن.

زیاتر لە ١٠ ٠ ٠ خوێندکاری زانستگای کوردستان لە سنە بۆ ماوەی دوو رۆژ و رێکەوتەکانی ٣٠ ی رەزبەر و ١ی خەزەڵوەر دەستیان دایە مانگرتن و بە وەزعی خراپی غەزا ناڕەزایەتییان دەربڕی.
111111111


11 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بۆ سەر خوێندکارانی زانستگای سنە

بەردەوامیی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بۆ سەر خوێندکارانی زانستگای سنە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر