خه‌ڵکى خۆراگرى کوردستان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات!
لاوانى شۆرشگێر و خه‌باتکار!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى خۆشه‌ویست !
به‌بۆنه‌ى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ر٠ۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات گه‌رمترین پیرۆزبایتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. بێگۆمان ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر وه‌ک سمبۆلى خۆراگرى و فیداکارى له مێژووى نه‌ته‌وه‌که‌ماندا به زیندووی ده‌مێنێت، ئه‌و رۆژه‌ى که دوژمنى داگیرکه‌رى کوردستان ده‌یویست شار‌و گونده‌کانى کوردستان داگیر بکات و بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و مه‌به‌سته‌یشى له هیچ جه‌نایه‌تیک خۆى نه‌ده‌بوارد و به هێزێکى ته‌یار به تۆپ و تانک و حه‌شیمه‌تێکى زۆره‌وه په‌لامارى کوردستانى ده‌دا، له رۆژانى خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێى نابه‌رابه‌رى نه‌ته‌وه‌که‌مان پێشمه‌رگه‌کانى جه‌نابى مامۆستا سید جه‌لاالدینى حوسینى به فیداکاریێکى بێ وێنه و به رۆحى خۆراگرییه‌وه به‌ره‌وو رووى هێزێکى زۆرى خۆمه‌ینى بوونه‌وه و زه‌ربه‌ێکى کاریگه‌ریان له هێزى دوژمن دا. به داخه‌وه له‌و شه‌ره نابه‌رابه‌ره‌دا ٨ رۆڵه‌ى قاره‌مان و پێشمه‌رگه‌ى گیان له سه‌ر ده‌ستى سازمانى خه‌بات خوێنى خۆیان کرده قوربانى رێگاى رزگارى گه‌ل و نیشتمان.