عەلی,باقرزادە,لە,لێدوانێکدا,لەگەڵ,"هەواڵدەریی,فارس",وتوویەتی،,ئاماری,نەخوێندەواری,لە,ئێران،,بەپێی,ئامارەی,حەشیمەتی,ساڵی,١٣٩٠ ,بڵاو,کراوەتەوە,و,بێگومان,زیاتریش,بووە.
باقرزادە,ئاماژەی,بەوەش,داوە،,نزیک,بە,٤,میلیۆن,لە,نەخوێندەوارانی,ئێران,تەمەنیان,لە,نێوان,١٠ ,هەتا,٤٩,ساڵ,دایە,و,راشیگەیاندووە،,گرینگیی,ئەم,مەسەلەیە,لەوە,دایە,چونکە,ئەو,کەسانە,لەناو,ریزە,تەمەنی,بەرهەمهێنەر,و,کارای,کۆمەڵگای,ئێران,دان."/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لێپرسراوێکی پەروەردەیی ئێران: لە ئێران نزیک بە ١٠  میلیۆن نەخوێندەوار هەیە

لێپرسراوێکی پەروەردەیی ئێران: لە ئێران نزیک بە ١٠  میلیۆن نەخوێندەوار هەیە
.

بە وتەی لێپرسراوی رێکخراوی "نێهزەتی فێرکاری"ی ئێران، لەو وڵاتە ٩ میلیۆن و ٧١٩ هەزار هاووڵاتیی نەخوێندەوار هەیە.
عەلی باقرزادە لە لێدوانێکدا لەگەڵ "هەواڵدەریی فارس" وتوویەتی، ئاماری نەخوێندەواری لە ئێران، بەپێی ئامارەی حەشیمەتی ساڵی ١٣٩٠  بڵاو کراوەتەوە و بێگومان زیاتریش بووە.
باقرزادە ئاماژەی بەوەش داوە، نزیک بە ٤ میلیۆن لە نەخوێندەوارانی ئێران تەمەنیان لە نێوان ١٠  هەتا ٤٩ ساڵ دایە و راشیگەیاندووە، گرینگیی ئەم مەسەلەیە لەوە دایە چونکە ئەو کەسانە لەناو ریزە تەمەنی بەرهەمهێنەر و کارای کۆمەڵگای ئێران دان.

لێپرسراوان رێکخراوی "نێهزەتی فێرکاری"ی ئێران وتوویەتی کە ئێران لەباری ئاماری نەخوێندەوارییەوە لە وڵاتانی وەک: "قەتەر، عەرەبستان، بەحرەین و تورکیە"ش زیاترە.

رێژە و چوونە سەری ئاماری نەخوێندەواریی لە ئێران لە کاتێکدا بە بەراوردی ساڵی ١٣٩٠  رووی لە زیادبوون کردووە، کە بەرپرسان و لێپرسراوانی پەروەردەیی ئێران بەردەوام باس لە بنبڕکردنی نەخوێنەواری لە ئێران دەکەن.

مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی لەو باوەڕە دان ئاماری ١٠ میلیۆن نەخوێندەواری لە ئێران بەپێی ئامارە فەرمییەکان بڵاو کراوەتەوە کە ئامارە غەیرە فەرمییەکان باس لە رێژەیەکی لەوە زیاتر دەکەن.

123211



12 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێپرسراوێکی پەروەردەیی ئێران: لە ئێران نزیک بە ١٠  میلیۆن نەخوێندەوار هەیە

لێپرسراوێکی پەروەردەیی ئێران: لە ئێران نزیک بە ١٠  میلیۆن نەخوێندەوار هەیە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر