ماڵپەڕی,"بی‌بی‌سی",لە,هەواڵێکدا,بڵاوی,کردۆتەوە,ئەو,بڕیارە,لە,کاتێکدا,راگەیەندراوە,کە,ماوەی,٥٦,رۆژە,زیاتر,لە,٧٠ ٠ ,زیندانیی,سیاسی,و,مەدەنی,کورد,لە,زیندانەکانی,تورکیە,بۆ,دەستەبەر,بوونی,کۆمەڵێک,داخوازی,مانیان,لە,خواردن,گرتووە.
زیندانیان,خوازیاری,ئازادی,عەبدوڵڵا,ئۆجەلان,رێبەری,بەند,کراوی,pkk،,خوێندن,بە,زمانی,زگماکی,کە,زمانی,کوردیە,و,هەروەها,لە,داگاکانیشدا,بە,زمانی,کوردی,بەرگری,لە,خۆیان,بکەن."/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کوردانی تورکیە لە دادگاکاندا مافی بەرگری کردن لەخۆ بە زمانی کوردییان پێدرا

کوردانی تورکیە لە دادگاکاندا مافی بەرگری کردن لەخۆ بە زمانی کوردییان پێدرا
.

" بوڵنت ئارینچ" جێگری سەرۆک وەزیری تورکیە رایگەیاندووە کە بەپێی بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، زیندانییانی کورد ئیزنی ئەوەیان پێدەدرێت کەلە دادگاکاندا بە زمانی کوردی بەرگری لە خۆیان بکەن.
ماڵپەڕی "بی‌بی‌سی" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە ئەو بڕیارە لە کاتێکدا راگەیەندراوە کە ماوەی ٥٦ رۆژە زیاتر لە ٧٠ ٠  زیندانیی سیاسی و مەدەنی کورد لە زیندانەکانی تورکیە بۆ دەستەبەر بوونی کۆمەڵێک داخوازی مانیان لە خواردن گرتووە.
زیندانیان خوازیاری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەند کراوی pkk، خوێندن بە زمانی زگماکی کە زمانی کوردیە و هەروەها لە داگاکانیشدا بە زمانی کوردی بەرگری لە خۆیان بکەن.

"بوڵنت ئارینچ" داوای لە سەرجەم مانگرتوان کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن و بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانیان پێویست بە کاری مەترسیداری لەو چەشنە ناکات.

دوێنێ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان مانگرتنی ئەو زیندانیانەی بێ بایەخ وەسف کردبوو و رایگەیاندبوو کە تەنیا یەک کەس لە زیندانەکانی تورکیە مانی گرتووە، ئەم قسەیەی ئەردۆغان لە کاتێک دایە دادگوستەری تورکیە مانگرتنی ٦٨٢ کەس لەناو ٦٧ زیندانی تورکیەدا پژڕاست کردۆتەوە.

لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا کۆمەڵێک رێکخراوی سیاسی، مافی مرۆڤ و هەروەها چالاکانی سیاسی، مەدەنی رۆژنامەنووس و جەماورەی بەرینی خەڵک لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیە بۆ پشتیوانی لە مافی رەوای ئەو زیندانییە مانگرتوانە بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکییان بەڕێوە بردووە.
zindani


12 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوردانی تورکیە لە دادگاکاندا مافی بەرگری کردن لەخۆ بە زمانی کوردییان پێدرا

کوردانی تورکیە لە دادگاکاندا مافی بەرگری کردن لەخۆ بە زمانی کوردییان پێدرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر