ئێعدامى ١٣ که‌س له تاران و شیراز ئێعدامى ١٣ که‌س له تاران و شیراز
.
به پێى راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ١٧ى خهزهڵوهرى ١٣٩١ ، ١٣ که‌س له تاران و شیراز به تۆمه‌تى بازرگانى به ماده سرکهرهکانهوه له سێداره دران. جێگه‌ى باسه که ١٠ که‌س له‌م ئێعدام
کراوانه له تاران و به شێوه‌ى به کۆمه‌ڵ ئێعدام کراون. ئه‌مه دووهه‌مین جار له ماوه‌ى یه‌ک مانگى رابردوودایه که چه‌ند که‌س به کۆمه‌ڵ ئێعدام ده‌کرێن. به پێى راپۆرتى ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێرى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له ماوه‌ى ٨ مانگى رابردوو له ئێران زیاتر له ٣٠ ٠ که‌س ئێعدام کراون.