lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مانگرتنی زیندانیانی کورد (٥٨) رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌

مانگرتنی زیندانیانی کورد (٥٨) رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌
.

مانگرتنی زیندانیانی کورد له‌باکوری کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مر٠ۆش پێینایه‌ رۆژی (٥٨)مینییه‌وه‌، هاوکات ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نوسیش ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی و ئاسایش و ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی مافی خۆپاراستن به‌زمانی کوردی و لابردنی سه‌رجه‌م ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی کوردی، ماوه‌ی ٥٨ رۆژه‌ زیندانیانی کورد له‌ زیندانه‌کانی تورکیا ده‌ستیان کردوه‌ به‌ مانگرتن.

له‌ئێستاشدا، ره‌وشی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و مانگرتوانه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌و که‌سوکاری مانگرتوانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، که‌ حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری پێویستی نه‌ناوه‌و ده‌ڵێن: ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیراوان سه‌برمان نه‌ماوه‌. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌مر٠ۆ ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نوسیش که‌ له‌چوارچێوه‌ی دۆزی که‌جه‌که‌دا زیندانی کرابون، به‌شداری چالاکییه‌کان بون و ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. هاوکات به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، تاوه‌کو رۆژی ٨ی تشرینی دوه‌م، (٧٦) رۆژنامه‌نوس له‌ زیندانه‌کانی تورکیادان له‌وانه‌ (١٣)یان خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ر٠ێوه‌به‌ری نوسینن. دوای‌ نیوه‌ر٠ۆی‌ ئه‌مر٠ۆ زیاتر له‌ (٢٠ ) حیزب و رێکخراوی‌ کۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی‌ له‌به‌رده‌م پارکی‌ شانده‌ر له‌ شاری‌ هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌کیان بۆ پاڵپشتی‌ کوردانی‌ باکورد و داواکاریه‌کانیان ئه‌نجامدا.

12 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی زیندانیانی کورد (٥٨) رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌

مانگرتنی زیندانیانی کورد (٥٨) رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر