ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری تر له رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د جیابونه‌وه
.
زیاتر له ٢٠ ئه‌فسه‌ری باڵا له رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا جیابونه‌وه‌و به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتن. تاوه‌کو نیوهر٠ۆی ئهمر٠ۆ هه‌ینی ٧١ که‌سی تر له سوریا هه‌ڵاتن و گه‌یشتنه ناوچه‌ی ریحانیه‌ی ویلایه‌تی هاتای سه‌ر به تورکیا که ناوچه‌یه‌کی سنوریی نێوان هه‌ردو وڵاته، پاشان ره‌وانه‌ی که‌مپی ئاواره‌کان کران. هاوکات به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ،
له‌ناو ئه‌وکه‌سانه‌دا ٢٦ ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای سوریا تێدا بو که وازیان له ریزه‌کانی سوپا هێناوه، ئهمر٠ۆش له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان گه‌یشتنه تورکیا‌و له‌رێوشوێنێکی ئه‌منی توندا به‌ره‌و که‌مپی ئاواره‌کان گوازرانه‌وه. هه‌ر ئهمر٠ۆش ٢٣ برینداری خه‌ڵکی سوریا که له ناویاندا ئافره‌ت هه‌بو گه‌یشتنه خاکی تورکیا، که به‌هۆی پێکدادانه‌کانی نێوان سوپای ئازاد‌و رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه له شار‌و شارۆچکه‌کانی ئیدله‌ب، بریندار ببون. هه‌وه‌رها به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" پایه‌گایه‌ک که له ناوچه‌ی "غووته‌ی رۆژئاوا" له ده‌وووبه‌ری دیمه‌شق که به دووه‌مین پایه‌گای ستراتیژیک و گرینگی هێزه هه‌واییه‌کانی حکوومه‌تی سووریه‌دا دێته ئه‌ژمار، له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئازاده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.