په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له گونده‌کانی کوردستانی ئێران
.
دیارده‌ی فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان گونده‌کانی کوردستانی ئێرانی ته‌نیوه و هاووڵاتییان وه‌ک مه‌ترسی له قه‌له‌می ده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ژماره‌یه‌ک فرۆشیاری ماده سر٠کهرهکان، له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری دیوانده‌ره و به‌تایبه‌ت له به‌خشی "هه‌وه‌توو" به ئاشکرا ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن و ده‌زگا پێیوه‌ندیداره‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌دا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نیه. سه‌رچاوه‌یه‌کی خۆجێی له‌و ناوچه‌یه به ئاژانسی کوردپای راگه‌یاند، که‌له هه‌ر گوندێک مه‌واد فرۆشێک بوونی هه‌یه
و ئه‌و دیارده‌یه به شێوه‌یه‌ک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه که مێرمنداڵانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵیش گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان و به‌تایبه‌تی جۆری "شیشه" بوون و بنه‌ماڵه‌کانیش وه‌ک مه‌ترسییه‌کی جیدی سه‌یری ده‌که‌ن و بۆته هۆی نیگه‌رانییان. نموونه‌ی هاوشێوه‌ی دیارده‌ی فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له گونده‌کان له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌ش له ئارادایه که به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر٠ پێکراو شۆرای گوندی "گه‌لێن" له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به هاوکاریی چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ی سه‌ربه حکوومه‌ت به شێوه‌ی به‌ربڵاو ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه و کۆمه‌ڵێک لاوی ئه‌و گونده‌یان گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ر کردووه.