lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مامۆستایه‌کی کوردی خوێندنگاکانی مه‌هاباد له‌سه‌ر کار ده‌رکرا

مامۆستایه‌کی کوردی خوێندنگاکانی مه‌هاباد له‌سه‌ر کار ده‌رکرا
,

شاهۆ حوسێنی، رۆژنامه‌نووس و مامۆستای خوێندنگاکانی مه‌هاباد له‌سه‌ر کار ده‌رکرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا،شاهۆ حوسێنی، رۆژنامه‌ نووس و مامۆستای یه‌کێک له‌ خوێندنگاکانی شاری مه‌هاباد پاش ٩ ساڵ وانه‌ وتنه‌وه‌، به‌ بر٠یاری لێژنه‌ی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن له‌سه‌ر کار ده‌رکرا. ئه‌و مامۆستا کورده‌ رێکه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١١ رۆژ ئه‌شکه‌نجه‌، ٧ی پووشپه‌ر٠ به‌ دانانی بارمته‌ی ٨٠  میلیۆن تمه‌نی به‌ شێوه‌ی کاتی ئازاد کرابوو.

 حوکمی ده‌رکرانی ئه‌و مامۆستا کورده‌ له‌ له‌کاتێکدا ده‌رکراوه‌ که‌ دوای ئازاد کرانی به‌ شێوه‌ی کاتی به‌هۆی فشارى ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییاکان به‌ ناچاری ولاتی به‌جێهێست و له‌ نه‌بوونی خۆیدا ئه‌و حوکمه‌ دراوه‌. هاوکات له‌گه‌ڵ شاهۆ حوسێنی، دیاکۆ خه‌یات، یه‌عقووب، خزری، جه‌ماڵ قادرنژاد و ئاکۆ سه‌لیمی که‌ هه‌ر چواریان چالاکی خوێندکاری بوون که‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و به‌ وته‌ی شاهۆ حوسێنی هه‌تا ئێستا هه‌ر له‌ گرتنگه‌ و زیندان دان.

111



12 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستایه‌کی کوردی خوێندنگاکانی مه‌هاباد له‌سه‌ر کار ده‌رکرا

مامۆستایه‌کی کوردی خوێندنگاکانی مه‌هاباد له‌سه‌ر کار ده‌رکرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر