29ى خاکەلێوە یادى ئاوابوونى ئەستێرەى ئاسمانى هونەرى کوردى مامۆستا هێمن
لاوان ئینفۆ
رۆژى 29ى خاکەلێوەى 1365 دڵە گەورەکەى مامۆستا هێمن لە لێدان کەوت. بە ئاوا بوونى ئەستێرەى درەوشاوەى ئاسمانى هونەرى کوردەوارى سەیید محەممەد ئەمین شێخ الئیسلامى ناسراو بە هێمن کەلەبەرێکى گەورەو قەرەبوو نەکراوە کەوتە دنیاى شێعر ئەدەبی کوردەوە.
مامۆستا هێمن کە هەموو ژیانى بۆ خزمەت بە ئەدەب و فەرهەنگى کورد و کوردستان تەرخان کرد لە ژیانى خۆیدا گەلێک ناسۆر و تاڵى و ناخۆشى بینى. لەگەڵ هەموو کۆسپەکانى سەر رێگەى ژیانى، لە خزمەت بە هونەر و فلکۆرى کورد غافڵ نەبوو بەڵکوو چەندین کتێبى شێعر و پەخشان و وەرگێردراوى بە کتێب خانەى کورد زیاد کرد و ماوەیێکى زۆرى تەمەنى لە خزمەت بە جووڵانەوە ئازادیخواى گەلى کورد تەرخان کرد بوو.
یادى ئەو کەڵە پیاوەى کورد بەرز و بەرێز بێ و نمونەى زۆر بێ.