لاوێکی خەڵکی سەقز بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا
..
لە شەوانی رابردوودا لاوێکی خەڵکی گەڕەکی "حەماڵ ئاوا"ی خوارووی شاری سەقز بە شێوەی گوماناوی خنکێنراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ لەسەر ٢١ی خەزەڵوەر لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "عیرفان دەروێشی" کوڕی وەستا محەممەد، تەمەن ٢٢ ساڵ و خێزاندار، لە گەڕەکی "حەماڵاوا"ی خواروو بە شێوەیەکی گوماناوی خنکێندراوە.
سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە کاتێک خێزانی عیرفان سەردانی حەوشەی کردووە تەرمی عیرفان فڕێ دراوەتە ناو حەوشەکەیان و پەتێک لە ملیدا بووە. پزیشکی قانوونیی شاری سەقز رایگەیاندووە کە عیرفان بە زۆر خنکێنراوە و هەر لەو پێوەندییەشدا سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کە ئەو لاوە کوردە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.