بەیاننامەی ناوەندی لاوانی خەبات بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر
.
هەر وەک هەموان ئاگادارن رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە درێژەی سیاسەتە پاوانخوازەکانی خۆی و بۆ لە ناوبردنی دەنگە جیاوازەکان لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان، بە سەدان رۆڵەی تێکۆشەری گەلەکەمانی لە سیاچاڵەکانی خۆی راگرتووە و ئێستایش دەیەوێت ٢٧ لاو و تێکۆشەری نیشتمانەکەمان لە سێدارە بدات.
.میللەتی کورد بە درێژایی مێژووی لە پێناو ئازادی و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خۆی سەدان هەوراز و نشێوی بینیوە و لەم ڕێگەیەشدا بە هەزاران کەس گیانی خۆیان بەخشیوە بە خاک و نیشتیمان و بهردهوام دهبن له گیانفدایی.
هەر لەم پێناوەدا ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی ڕادەگەێنێت بۆ زیندانیانی سیاسی و نیشتیمان پەروەران و تێکۆشەرانى کوردى ناو بهندینخانهکانى رژیمى ئاخوندى. داوا لە سەرجەم خەلکی کوردستان دەکات کە پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی سیاسی کوردستان دەرببڕن و هەروەها بێدەنگ نەبن سەبارەت بە لە سێدارە دانی رۆڵەکانی نیشتمانەکەمان.
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی حەق خوازانەی نەتەوەی کورد
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
٢٥ى خهزهڵوهرى ١٣٩١