lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

١٢٦مامۆستای خوێندنگاکانی سنه‌ دادگایی ده‌کرێن

١٢٦مامۆستای خوێندنگاکانی سنه‌ دادگایی ده‌کرێن
.

رێکه‌وتی ٣٠  خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٢٦ مامۆستای خوێندنگاکانی شاری سنه‌ دادگایی ده‌کرێن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ١٢٦ مامۆستای خوێندنگاکانی شاری سنه‌ به‌ تاوانی به‌شداری له‌ رێور٠ه‌سمی ساڵڤه‌گه‌ر٠ی ئیعدامی "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" و نه‌چوونه‌ سه‌ر پۆله‌کانی قوتابخانه‌ و مانیان گرت، رۆژی ٣٠  خه‌زه‌ڵوه‌ر دادگایی ده‌کرێن. دادگایی کردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌سه‌ر سکاڵای ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی شاری سنه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

پێشتریش له‌ رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ر٠ی ئه‌مساڵدا ٩ که‌س له‌ ئه‌ندامانی به‌ر٠ێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان له‌ شاری سنه‌ به‌ناوه‌کانی "محه‌ممه‌د سه‌دیق سادقی، په‌یمان نه‌ودینیان، په‌رویز ناسێحی، عه‌لی قوره‌یشی، عیزه‌ت نوسره‌تی، که‌ماڵ فه‌کوورییان، رامین زه‌ندنیا، به‌هادین مه‌له‌کی و مسته‌فا سه‌ربازان" بانگهێشتی دادگا کرابوون. رێکه‌وتی ١٩ی بانه‌مه‌ر٠ی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستای کورد هاور٠ێ له‌گه‌ڵ ٤ که‌سی دیکه‌ له‌ زیندانی "ئێوین"ی تاران له‌ سیداره‌ دران که‌ دواتر نار٠ه‌زایه‌تی و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری لێکه‌وته‌وه‌.

11111



11 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٢٦مامۆستای خوێندنگاکانی سنه‌ دادگایی ده‌کرێن

١٢٦مامۆستای خوێندنگاکانی سنه‌ دادگایی ده‌کرێن


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر