lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ى یه‌که‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران

راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ى یه‌که‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
لاوان ئینفۆ

خه‌ڵکى شۆرشگێر و ئازادیخوازى کوردستان!
لاوانى فیداکار و نیشتمانپه‌روه‌رى کوردستان!
ساڵێک پێش ئێستا و له‌ ١١ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٩٠ ى کۆچى خۆرى پۆلێک له‌ لاوانى خه‌مخۆر و ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان بیریان له‌ دامه‌زرانى ناوه‌ند و رێکخراوێکى سینفى سیاسی له‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێراندا کرده‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بردنه‌ پێشى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان، کار بۆ دیارى کردنى دیارده‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، که‌ له‌لایێک به‌هۆى که‌لتووره‌ کۆن و باوه‌کان و له‌لایێکى دیکه‌ به‌هۆى سیاسه‌ته‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ریشه‌یان له‌ کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا قایم کردوه‌ و به‌رۆکى به‌ به‌شێکى زۆر له‌ چین و تووێژه‌کان ...

به‌تایبه‌ت لاوان گرتووه‌، به‌رجه‌سته‌ و به‌ پراکتیک بۆ کاڵ کردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنیان هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
ئه‌وه‌ى روونه‌ لاوان له‌ کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا فشارى ئابوورى، سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگییان که‌وتۆته‌ سه‌ر و رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و رووى دیارده‌ و حاڵه‌تگه‌لى نه‌خوازراوى نوێ ده‌بنه‌وه‌ که‌ به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌و دیارده‌ و کێشانه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانى رژیمى ئێران له‌ کوردستاندا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، و راسته‌وخۆ لاوان ده‌کاته‌ ئامانج.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وسه‌رچوونى فشاره‌کان، لاوانى کورد رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ برشتر له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانى رژیمدا ده‌وێستنه‌وه‌، به‌شێکى به‌رچاو له‌ لاوانى شۆرشگێرى کوردستان روو له‌ هێز و لایه‌نه‌ شۆرشگێر٠ه‌کان ده‌که‌ن و چه‌کى کوردایه‌تى و خه‌بات دژ به‌ دیکتاتۆرى هه‌ڵده‌گرن. به‌شێکى دیکه‌ له‌ لاوانى به‌هه‌ست و ماندووى نه‌ناس له‌ کوردستاندا رۆژانه‌ به‌ شێوه‌گه‌لى جیاجیاو به‌ رێگه‌ى دامه‌زرانى رێکخراو و ناوه‌ندى مه‌ده‌نى جۆراوجۆر کار بۆ بردنه‌ پێشى ئاستى هوشیارى کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن و نافه‌رمانى مه‌ده‌نى ده‌که‌نه‌ شێوه‌ى خه‌بات و تێکۆشانى خۆیان.
به‌ خۆشیه‌وه‌ له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا کارى رۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بی به‌شێوه‌یێکى به‌رچاو په‌ره‌ى ساندوه‌ که‌ لاوانى رۆشنبیرى گه‌له‌که‌مان ده‌ورێکى کاریگه‌ریان له‌و هه‌ولانه‌دا هه‌یه‌ و جێگه‌ى ده‌ست و خۆشى و ماندوونه‌بوونیه‌.
هه‌ر له‌ کۆن تا ئێستا لاوان، هێزى بزوێنه‌ر و دینامیکى بزوتنه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان بوون و له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێیه‌ى که‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ لاوان زیاتر له‌ رابردوو به‌ هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسایه‌تى هاتوونه‌ مه‌یدان و دژ به‌ دیکتاتۆرى زاڵ به‌ سه‌ر ئێران و کوردستان، هه‌نگاو ده‌نێن، و بۆ تۆکمه‌کردنى رێزه‌کانى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ دامه‌زرانى رێکخراو و ناوه‌ندى جیاجیا و به‌ ئامانجى نوێ و مودێرن، بۆوه‌ى له‌ داهاتوودا ده‌ور و نه‌قشى زیاتریان هه‌بێ له‌ ناوه‌نده‌کانى بر٠یاردان و هه‌نگاونان له‌ راستاى دابین بوونى ته‌واوى مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ پله‌ى یه‌که‌م و مافه‌کانى لاوان له‌ کۆمه‌ڵگاى کوردستان و سر٠ینه‌وه‌ى که‌لتوور و داب و نه‌ریته‌ کۆن و به‌سه‌رچووه‌کان.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران، له‌ یه‌کساڵى رابردوودا هه‌نگاوى باشى هه‌ڵگرتووه‌ بۆ به‌ره‌و پێش بردنى خه‌باتى لاوانه‌ له‌ کوردستانى ئێراندا، وه‌ک رێکخراوێکى ئه‌کتیڤ له‌ مه‌یدانى کرده‌یی و پراکتیکدا بوونى خۆى چه‌سپاندوه‌ و له‌ ئێستادا وه‌ک رێکخراوێکى جێ که‌وتوو و دیار تێکۆشانى خۆى به‌ره‌ پێش ده‌بات.
کارنامه‌ى کار و فه‌عالیه‌تى ناوه‌نده‌که‌مان سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى یه‌کساڵ ته‌مه‌نى دا چه‌ندین کار و هه‌نگاوى گرینگ و به‌جێى وه‌ک به‌ستنى کۆر٠ و سیمینارى جۆراجۆر له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرینگ و ئه‌ساسیه‌کان و ئه‌ندامه‌تى له‌ کونفرانسى لاوانى چوارپارچه‌ى کوردستان، ناوه‌ که کاردانه‌وه‌ى باشى هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر لاوان له‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێراندا.
هیوادارین دووهه‌م ساڵى ته‌مه‌نى ناوه‌نده‌که‌مان کار و چالاکى و ده‌سکه‌وتى باشى بۆ لاوانى کوردستان به دواوه‌ بێ و به‌ پشتئه‌ستوورى به‌ هێزى له‌ بن نه‌هاتووى لاوان کار بۆ ته‌واو کردنى پرۆژه‌کانمان ده‌که‌ین.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازى گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستانى ئێران
سلاو و درود بۆ لاوانى شۆرشگێر٠ و فیداکارى کورد
پیرۆز بێ ١١ى بانه‌مه‌ر٠ ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران

ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
١٠ /٢/١٣٩١

12 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ى یه‌که‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران

راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ى یه‌که‌مین ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر