قوربانى که دوایین نموونه‌ى وهرگهر٠انى ماشێنى هه‌ڵگرى ئه‌و خوێندکارانه بوو که تێیدا دوو که‌س کوژران و حه‌فده‌یتریش بریندار بوون. به پێى ئاماره‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا زیاتر له ١٠ ٠ لاو و خۆێندکارى ئێرانى که به هه‌ره‌شه‌ى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده براون بۆ گه‌شتى راهیانى نوور مردوون و زیاتر له ٢٠ ٠ که‌سیش بریندار بوون. تا ئێستایش هیچ که‌س و ئۆرگانێک خۆى له مه‌ر٠ گیان دانى ئه‌و لاوانه به به‌رپرسیار نازانێت و ته‌نیا بنه‌ماڵه‌کانیانن که له دواى مردن یان بریندار بوونى رۆڵه‌کانیان داخ و په‌ژاره‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه و ناشتوانن سکالا له لاى هیچ ئورگان و ناوه‌ندێک تۆمار بکه‌ن. لێره‌دا ئه‌و پرسیارانه دروست ده‌بێ که ئایا به‌رپرسانى رژێم منداڵه‌کانى خۆیان بۆ وه‌ها گه‌شتێک ده‌نێرن? ئایا ئیزن به منداڵه‌کانى خۆیان ده‌ده‌ن که له جیاتى سه‌یروسه‌فه‌ر له ولاتانى پێشکه‌وتووى دونیا و خوێندن له باشترین زانکۆکانى جیهان برۆن و یاده‌وه‌رى کوشتن و بێ سه‌رووشوێن بوونى به‌شداربووانى شه‌ر٠ ببینن? فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و جۆره گه‌شتانه بۆ لاوانى خۆیندار چیه، و چ جۆره زانیاریێک به خوێندکاران ده‌به‌خشێت? بۆچى ده‌بێت مێشکى لاوان له جیاتى عیلم و زانست، به یاده‌وه‌رى تاڵى شه‌ر٠ پر٠ بکرێته‌وه?
روون و ئاشکرایه که رژیمى ئاخوندى له گه‌ڵ قه‌یرانى مه‌شروعیه‌تى ده‌سه‌لاته‌که‌ى به‌ره‌وروویه و له‌وه‌ها دۆخێک‌دا پێویستى به دووباره زیندووکردنه‌وه‌ى یاده‌وه‌رییه‌کانى شه‌ر و ناشتنى ته‌رمى کوژراوانى شه‌ر له زانستگاکان و له‌ژێر ناوى راهیانى نوور بردنى لاوان و خوێندکاران بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى شه‌رى تێدا کراوه و گه‌رانى ته‌رمى ئه‌و که‌سانه به ناوشاره‌کانى ئێرانه و به‌و هومێده‌یه که به‌مجۆره بتوانێ هاوسۆزى لاوان و خوێندکاران و خه‌ڵک بۆ ده‌سه‌لاته نگریسه‌که‌ى راکێشێ و به‌رده‌وام وه‌بیرخه‌ڵکى بێنێته‌وه که ئێمه به‌و قۆناغه دا تێپه‌ر بووین و هێشتاش مه‌ترسی دژمنى ده‌ره‌کیمان له‌سه‌ره. شه‌ر بوو به هۆى سه‌قامگیریی ئاخونده‌کان و هه‌روه‌ک خومه‌ینیش له‌کاتى شه‌ر ووتى شه‌ر نیعمه‌تێکى ئاسمانیه و کۆتایی هاتنى شه‌ریشى به جامى ژه‌هر ناوه‌زد کرد. ئه‌مرۆش به تێپه‌رینى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر شه‌رى ٨ ساڵه نان به که‌سه کوژراو و یاده‌ورییه‌کانى شه‌ره‌وه ده‌خوا و ده‌یانکاته هۆیێک بۆ مه‌شروعیه‌ت به‌خشین به ده‌سه‌لاته‌که‌ى و فریو و چه‌واشه‌کردنى لاوان و خوێندکاران و خه‌ڵکى ئێران به گشتى. سه‌یر له‌وه‌دایه که رژیم به جێگه‌ى ئه‌وه‌ى دۆخى ژیان و خوشگوزه‌رانى خه‌ڵک باش بکات و بیر له دروست کردنى ده‌رفه‌تى کار و بردنه پێشه‌وه‌ى زانست و ته‌کنه‌لۆژیا بکات و چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه و خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بدۆزێته‌وه دێ بیر له بره‌ودانى بنه‌ما ئیدئۆلۆژییه‌کانى ده‌کاته‌وه. له‌کاتێکدا که ئێران به‌ره‌ورووى گه‌وره‌ترین قه‌یرانى مێژووى خۆى بۆته‌وه و خه‌ڵک له‌وپه‌رى چه‌رمه‌سه‌رى دا ژیان ده‌که‌ن ده‌بێ ئه‌و جۆره کرده‌وانه چ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر خه‌ڵک دابنێ.
ئه‌وه‌ى گرینگه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به باشی راستیه‌کانى ئه‌و ده‌ورانه ده‌زانن و ئاگاداران که رژیم ٦ ساڵ ماوه‌ى شه‌ره‌که‌ى درێژ کرده‌وه و به‌رده‌وامى ئه‌و شه‌ره‌ش هیچ ده‌سکه‌وتێکى جگه له ماڵویرانى و کوشتن و برین بۆ خه‌ڵک به‌دواوه نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ئێستاش ئاکامه خراپه‌کانى دواى تێپه‌ر بوونى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شهر٠هدا به‌سه‌ر چاره‌نووس و ژیانى خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وه. رژیمى ئاخوندى له کۆتاییه‌کانى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌که‌ێتى و به‌مجۆره کرده‌وانه ناتوانێ هیچ له ئه‌سڵى بابه‌ته‌که بگۆرێ که کۆتایی مه‌شروعیه‌تى رژیمى ئاخوندییه وبه‌م جۆره کارانه و به‌تایبه‌ت له ئێستا دا ته‌نیا رق و بێزارى زیاترى خه‌ڵکى بۆ ده‌مێنێته‌وه.