ناسینى ٤٥٣ تووشبوو به ئیدز له کوردستان
1
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، کارناسى پێشگیرى له ئیدزى زانکۆى زانستى پزیشکى کوردستان رایگه‌یاند، ئامارى تووشبووان به ئیدز له رێگاى په‌یوه‌ندى جنسیه‌وه له ئێران و کوردستان له په‌ره سه‌ندندایه. خالید ره‌حمانى وتى تا ئێستا ٤٥٣ که‌سى تووشبوو به نه‌خۆشى ئیدز
له پارێزگاى کوردستان ناسیندراون و تا ئێستایش ١٧٤ که‌س به‌م نه‌خۆشینه گیانیان داوه. ناوبراو‌و هه‌روه‌ها وتى که پێشبینى ده‌کرێت که زیاتر له دوو هه‌زار که‌س له پارێزگاى کوردستان به‌م نه‌خۆشینه گیرۆده بووبن، که ٨٨ له‌سه‌دیان له رێگاى ئیعتیاد به ماده هۆشبه‌ره‌کان و ٧ له‌سه‌د له رێگاى په‌یوه‌ندى جینسى و ئه‌وانیتر له رێگاى خوێنه‌وه گیرۆده بوون.