بەم جۆرە بە ئاگاداری هەمووان و دڵسۆزانی بواری خەباتی لاوانی کوردستانی دەگەیەنین کە کە فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران رۆژی دووشەممە رێکەوتی٣/ ١٢/٢٠ ١٢ کۆبوونەوەی گشتی و کۆتایی دەورەی یەکەم و هەڵبژاردنی سکرتێر و دەستەی بەڕێوەبەری تازە و بەرپرسی بەشەکان، بۆ دەوری دووهەمی کارەکانی، بە میوانداری یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد. لەم کۆبوونەوە گشتییەدا کە نوێنەرانی سەرجەم رێکخراوە پێکهێنەرەکان بەشدار بوون، لە فەزایەکی هاوکاری و هاوخەباتیدا، ئەزموونی دەورەی رابردوو وەک ئەزموونێکی .
پڕبایەخ بۆ خەباتی لاوانی کوردستان کە تێیدا بناغەکانی هاوکاری و هاوخەباتی و لێکتێگەیشتن و کرانەوەی درگاکانی دیالۆگ و ئاڵ و گۆڕی بیرورا لە نێوان لاوانی خەباتکاردا، بە بیر و باوەڕی جیاوازەوە بونیاتنراوە، بەنرخ هەڵسەنگێندرا و سەبارەت بە کۆمەڵێک کار و پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ دەورەی تازە گفتوگۆ کرا.
لەم کۆبوونەوە گشتییەدا جیا لە هەڵبژاردنەکان و دانانی پلانی تازە بۆ هاوکاری زیاتر و دەرکردنی چەند بڕیارێکی ئیجرایی نوێ بۆ فیدراسیونەکە، باس لە دیاری کردنی رۆژی ١٢ی جوزهردان وەک رۆژی لاوانی کوردستان کرا کە لەو رۆژەدا ٥٩ لاوی کوردی مهابادی بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کران و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەو فێدراسیونەدا ئەو بابەتە دەنگی لە سەر بدرێت.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەو کۆبوونەوە گشتییەدا هاوڕی ئاوات قورەیشی لە کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵاتەوە بۆ سکرتێری فیدراسیون و هاوڕێ حیسام احمدی لە یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ وتەبێژیی فێدراسیونەکە هەڵبژێردران و هەروەها هاوڕێ مەنسوور سەممار لە یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ بەشی پێوەندییەکان و تەوار شەریفی لە کومیتەی لاوانی یەکیەتی شۆڕگێڕانەوە بۆ بەشی راگەیاندن و فوئاد جەعفەری لە ناوەندی لاوانى خەباتەوە بۆ بەشی ماڵی هەڵبژیردران.
رێکخراوەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی کۆتایی دەورەی یەکەم و دەسپێکی دەورەی دوهەمی کاری فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران بریتی بوون لە:
١: یەکییەتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢: ناوەندی لاوانی پێشڕەو
٣: ناوهندى لاوانى خهباتى کوردستانی ئێران
٤: یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٥: کومیتەی لاوانی یەکیەتی شۆڕشگێرانی کوردستان
٦: کومیتەی لاوانی یەکییەتی دێمۆکراتیکی کوردستان
٧: کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات