رووداوى دڵته‌زێنى ئاگرکه‌وتنه‌وه له یه‌کێک له مه‌دره‌سه‌کانى کوردستانى ر٠ۆژههلات
.
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان کلاسێکى وانه له ئاوایى شیناوێ سه‌ر به شارى پیرانشار سه‌ر له به‌یانىئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ١٥ى سه‌رماوه‌ز ئاورى گرت. به پێى ئه‌م راپۆرته، فه‌رماندارى پیرانشار وێراى پشت‌راست کردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه وتى، ئه‌م رووداوه له مه‌دره‌سه‌ى سه‌ره‌تایى شیناوێ و پێش هاتنى مۆعه‌لم بۆ سه‌ر کلاسه‌که رووى داوه که له کۆى ٣٦ خوێندکارى ئه‌و کلاسه ٢٩ خوێندکار به هۆى سووتانه‌وه بریندار بوون
که باروودۆخى دووانیان خراپه. له‌هه‌مان کاتدا هه‌واڵده‌رى هێرانا له‌و پێوه‌ندییه‌دا دا هه‌واڵى دا که پێش گواستنه‌وه‌ى سووتاوان بۆ نه‌خۆشخانه ٧ که‌س له‌و خوێندکارانه به هۆى سووتانى زۆر مردوون و ٢٩ که‌سیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. تا ئێستا ئامارى وردى کوژراو و برینداره‌کانى ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه رانه‌گێندراوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا ئه‌مرۆ خه‌ڵکى پیرانشار به هۆى ئه‌و رووداوه کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد که له‌دواى هاتنى هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانه‌وه کۆتایی به کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که هات.