ترسی رژیم لەسەرهەڵدانی نارەزایەتی لە پیرانشار
.
لە ترسی سەرهەڵدانی نارەزایەتی خانەوادەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە مەدرەسەی شیناوێی پیرانشار ئەمرۆ بەرپرسانی رژیم سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن و لەهەمان کاتدا رەسوڵ خزری ئەندامی مەجلیسی رژیم لە پیرانشار و سەردەشت خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری راهێنان و بارهێنانی رژیم بووە و.
لەورووداوە دڵتەزێنەدا نزیک بە ٣٦ قوتابی تەمەن ١٠ ساڵ بوونە قوربانی ئاگرکەوتنەوەی کوورەی یەکێک لە کەلاسەکانی مەدرەسە. رۆژی رابردووش کەسوکاری منالەکان لەگەل ژماریەکی زۆر لە خەلکی شیناوی وەک نارەزایی دەربرین لە بەردەم پەروەردی پیرانشار بە نیشانی نارەزایی کۆبوونەوە کە لەدوای هاتنی هێزە سەرکووتگەرەکان بڵاوە بە کۆبوونەوەکە کرا. ئەمرۆش کۆمەڵێک لە خویندکاران و قوتابیانی بەشێک لە خوێندنگەکانی شاری پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سووتانی کۆمەڵێک کچە قوتابیی کورد داوایان کردووە رۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی هێمنانە لەو شارە سازبکرێت.