lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەکار هێنا چەکی شیمیایی له‌لایه‌ن ر٠ژێمى سووریە دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی

 بەکار هێنا چەکی شیمیایی له‌لایه‌ن ر٠ژێمى  سووریە دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی
.

هیزەکانی ئەرتشی ئازاد رایانگەیاندووە کە حکوومەتی سووریە دژ بە خەڵکی ولاتەکەی چەکی شیمیایی بەکار هێناوە.
چالاکانی دژ بە حکوومەتی سووریە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاویان کردۆتەوە کە کۆمەڵێک ژن و منداڵی خەڵکی سووریە بە چەکی شیمیایی حکوومەتی سووریە بریندار بوون.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمەڕ بەکارهێنانی چەک کۆمەڵکوژ لەلایەن حکوومەتی سووریەوە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیبوو.

هاوکات دژبەرانی حکوومەتی سووریە لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە کە دەستیان بەسەر رێژەیەکی بەرچاو چەکوچۆڵی حکوومەتی سووریەدا گرتووە کەلە نێوانیاندا چەکی "شیمیایی"ش بەرچاو دەکەوێ.

بەپێی ئەو راپۆرتە ئەرتشی ئازادی سووریە ژومارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی حکوومەتی سووریەیان دەستبەسەر کردووە کە چەکی کۆمەڵکوژییان بە مەبەستی بەکار هێنان پێ بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی سووریە لە نامەیەکدا بە "بانکی مۆن" سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە، ئەگەر ئێمە چەکی کۆمەڵکوژیشمان لەبەر دەستدا بێت دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمان بەکاری ناهێنین.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیى حکوومەتی سووریە بڵاوی کردۆتەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بەسەر شیرکەتێکی بەرهەمهێنانی "کومەڵکوژی ژەهراوی"دا گرتووە.

ماوەیەک لەمەوبەر باراک ئۆباما راشکاوانە هەڕەشەی لە حکوومەتی سووریە کرد و رایگەیاندبوو: "بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ هێڵی سوورە و بۆ ئێمە قبووڵ ناکرێت و ئەگەر هەڵەیەکی لەو چەشنە بکەیت دژکردەوەی ئێمە دەبینی و دەبێ لەو پێوەندییەدا وەڵامدەر بێ".

هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو، کۆمەڵێک بەڵگە لەبەر دەستی ئێمەدا هەیە کە حکوومەتی سووریە سەرقاڵی ئامادە کردنی گازی "سارین"ـه بۆ مەبەستی نیزامی کە ٥٠ ٠  بەرابەری "سیانوور" کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە.

سکرتێری گشتیی رێکخراوی "ناتۆ" لە کۆبوونەوەی بروکسێلدا ئاماژەی بەوە کردبوو: بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن سووریەوە دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی خۆی، کاردانەوەی خێرای جیهانی بەدواوە دەبێت.

11



11 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەکار هێنا چەکی شیمیایی له‌لایه‌ن ر٠ژێمى سووریە دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی

بەکار هێنا چەکی شیمیایی له‌لایه‌ن ر٠ژێمى سووریە دژ بە خەڵکی وڵاتەکەی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر