کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشە جیاجیاکانی زانستگەی تەورێز سەردانی قوتابیانی گوندی "شیناوێ" یان کرد کەلە نەخۆشخانەی سینای ئەو شارە بەستەرین.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز کۆمەڵێک خوێندکاری کوردی بەشە جیاجیاکانی زانستگەی تەورێز سەردانی١٢ کچە قوتابیی سووتاوی گوندی "شیناوێ"یان لە نەخۆشخانەی "سینا" لە شاری تەورێز کردووە و هاوخەمی و هاودردیی خۆیان لەگەڵ دەربڕیون.
هاوکات هەمان رۆژ کۆمەڵێکی دیکە لە خوێندکارانی کوردی زانستگەی ورمێ سەردانی قوتابییانی دیکەیان لە نەخۆشخانەی "خومەینی" لە شاری ورمێ کردووە و بە بردنی چەپکە گوڵ دڵی نەخۆش و بنەماڵەکانیان خۆش کردووە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز لە ئەنجامی گڕگرتنی سۆبەی نەوتیی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن، ٣٦ قوتابیی قوتابخانەی گوندی "شیناوێ" لە نزیک شاری پیرانشار تووشی سووتان بوون.