خوێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ری شاری پاوه که چوار مانگ له‌مه‌وپێش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه هه‌ر له زیندان دایه و بۆ ئازاد کرانی کاتیی داوای ٢٠ ٠ میلیۆن وه‌سیقه‌ی لێده‌که‌ن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، مه‌عاز حه‌کیمی خوێندکاری کوردی خه‌ڵکی گوندی "شهر٠هکان"ی سه‌ر به به‌خشی نه‌وسوود له شاری پاوه که رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیتییه‌کانه‌وه له شارای تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، هه‌تا ئێستا له زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان راگیراوه و ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌ت بۆ ئازاد کرانی کاتیی داوای ٢٠ ٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌سیقه‌ی لێده‌که‌ن.