lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نزیک بە ٤٠ ٠  هەزار کەسی نەخوێندەوار لە ٢ پارێزگای کوردنشین دا بوونی هەیە

نزیک بە ٤٠ ٠  هەزار کەسی نەخوێندەوار لە ٢ پارێزگای کوردنشین دا بوونی هەیە
.

بەرپرسێکی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان رایگەیاند: ٢٨٦هەزار و ٢٣٩ کەسی نەخوێندەوار لەو پارێزگایە دا بوونی هەیە.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری "ئەکبەر عەزیمی" جێگری ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پاریزگای کوردستان بڵاوی کردەوە، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی ٢٨٦ هەزار و ٢٣٩ کەسی نەخوێندەوار لە پاریزگای کوردستان دا بوونی هەیە، بە شێوەیەک هیچکامیان توانای خوێندنەوە و نووسینیان نییە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەش دا، لە کۆی ئەو رێژەیە ١١١ هەزار و ٩١٧ کەس تەمەنیان لە نێوان ٦ هەتا ٥٠  ساڵ دایە و ئەو کەسانەی دیکە تەمەنیان لە ٥٠  ساڵ بەرەو سەرترە.

ئەوەش لە کاتێک دایە کە تەنیا ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ٤٩ ساڵەوەیە دەتوانن بەشداری لە خولەکانی " نهچت سواد ێ‌موزی" دا بکەن و هەروەها زۆربەی گوندەکانی کوردستانیش لە بوونی مامۆستای فەرمیی "سواد ێ‌موزی" بێبەرین.

پێشتریش بەرپرسێکی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنای پارێزگای کرماشان رایگەیاندبوو کە لەو پاریزگایە دا ١٠ ٤ هەزار کەسی نەخوێندەوار لە نێوان ١٠  هەتا ٤٩ ساڵ دایە بوونی هەیە.

بەرپرسانی حکوومەتی لەکاتێکدا بەڵێنیی بن‌بڕ کردن و نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتی ئێران دا دەدەن کەلە ساڵی ١٣٨٧ بەم لاوە هیچ کەس وەک ئامووزشیاری رێکخراوی " نهچت سواد ێ‌موزی" وەر نەگیراوە.

توێژەرێکی کورد لە وتوێژێکدا بە ماڵپەڕی "جرس"ی راگەیاندبوو، هەبوونی ئەو رێژە نەخوێندەوارە، تەنیا نیشانەی لاوازیی رێکخراوی "سواد ێ‌موزی" نییە، بەڵکوو پلان و ستراتژی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەمەر زیاد بوونی ئاماری نەخوێندەواری لە ناوچە کوردنشینەکانە.

بەپێی ئاماری ساڵی رابردوو لەمەڕ ئاستی خوێندەواری و نەخوێندەواری ولاتانی جیهان، وڵاتی ئێران لە نێوان ١٧٨ وڵات دا پلەی ١٢٠ ی هەیە و ٢٣% حەشیمەتی ئەو وڵاتە کەسانی نەخوێندەوار پێکی دێنن.1111



11 ساڵ و 11 مانگ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نزیک بە ٤٠ ٠  هەزار کەسی نەخوێندەوار لە ٢ پارێزگای کوردنشین دا بوونی هەیە

نزیک بە ٤٠ ٠  هەزار کەسی نەخوێندەوار لە ٢ پارێزگای کوردنشین دا بوونی هەیە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر