lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کێشەی ئابووری لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەرۆکی خوێندکارانی گرتووە

کێشەی ئابووری لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەرۆکی خوێندکارانی گرتووە
.

بەرپرسانی زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەپێی بڕیارێکی نوێ، ئەو خوێندکارانەی کە پارەی مانگانەیان نەداوە، مافی بەشداری کردن لە تاقیکارییەکانیان پێ نادرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەپێی بڕیارێک کە بەرپرسانی زانکۆی پەیامی نووری ورمێ پەسندیان کردووە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە کاتێکدا خوێندکاران دەگرێتەوە کەلە کاتی خۆیدا پارەی مانگانەیان خۆیان بەو زانکۆیە دابێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو زانکۆی پەیام نووری ورمێ‌بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: خوێندکاران لە ئەگەری نەدانی پارەی مانگانە بەو زانکۆیە نەتەنیا لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئەو زاکۆیە بێبەش دەکرێن، بەڵکوو کارتی مۆڵەتی بەشداری کردنیان لە تاقی کردنەوەکان ئەمساڵدا پێنادرێت.

بەسەرنجدان بەوەی کە چینی خوێندکار یەکێک لە چینە کەم داهاتاکانی کۆمەڵگای ئێرانە، ئەو بڕیارە لەلایەنی مادییەوە خوێندکارانی تووشی گرفت کردووە و بەگشتی نیگەرانیی لای خوێندکارانی ئەو زانکۆیە درووست کردووە.

ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسانی ئەو زانکۆیە لە تێرمی یەکەمی ئەمساڵدا بە خوێندکارانیان راگەیاندبوو کە بەهۆی گیروگرفتی ئابووری بۆ هێندێک لە وانەکان توانایی هێنانی مامۆستایان نیە و خوێندکارانی رشتەکانی "زانستی بنەڕەتی و تەکنیکی و ئەندازیاری" ناچار بوون وانەکان بە شێوەی ئازاد لە دەرەوەی زانکۆ بخوێنن.

 

  11



11 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کێشەی ئابووری لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەرۆکی خوێندکارانی گرتووە

کێشەی ئابووری لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەرۆکی خوێندکارانی گرتووە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر