ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی دایه‌وه و بایکۆتی کرد چوونکه رژیم بریاری دابوو هیچ مافێکی خه‌ڵکی کوردستان نه‌دا و ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که له ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی له دژی کورد ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی به جه‌لاد و پاسداره جینایه‌ت کاره‌کانی کرد که له ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانیه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان . ئه‌مه له کاتێکدابوو که ساڵێک به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا تێپه‌ریبوو ، گه‌لی کوردیش به هه‌ست کردن به به‌رپرسیاره‌تی ڕووبه ڕووی ڕژێم بوونه‌وه و به‌سه‌دان که‌س له‌م ڕێگه‌یه‌دا شه‌هید و بریندار بوون . له‌و کاته‌وه تا ئێستا که ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕژێمی ئێران تێده‌په‌رێ به سه‌دان نه‌هامه‌تی و جینایه‌ت و پلانی شووم به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێران و به تایبه‌تی گه‌لی کورد به‌رێوه‌چووه.
له‌م نێوه‌دا لاوان، قوربانی سه‌ره‌کی بوون و له‌خه‌بات له‌دژی داگیرکه‌رانیش ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بووه. ، ڕژێمی ئاخوندی له‌ماوه‌ی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌نی دا ، هه‌وڵی داوه لاوان بێ ده‌ربه‌ست بکات له داواکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان .
له‌م نووسینه دا هه‌وڵده‌ده‌م کێشه و گرفته‌کانی لاوان له سێ به‌شی (سیاسی ـ ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تی) بخه‌مه روو. هه‌رچه‌ند ناتوانێ وێناێکی ته‌واو له کێشه‌کانی لاوان بخاته روو به‌لام لانی که‌م به‌شێک له کێشه و له‌مپه‌ره‌کانی لاوی کورد له کوردستانی ئێران ده‌خاته به‌رچاو.
لاوان و کێشه‌ی سیاسی)
لاوان یه‌کێکن له توێژه چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی یه‌وه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران لاوان کاریگه‌ریه‌کی زۆریان هه‌بوو له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که و هه‌روه‌ها دوای هاتنه سه‌رکاری ئاخونده‌کان ، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌کی زۆر ڕژێمی نیگه‌ران کردوه و بۆیه ڕژێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵده‌دات لاوانی ئێران به‌گشتی و لاوانی کورد به تایبه‌ت بخاته ژێرده‌سه‌لاتی خۆیه‌وه . چونکه لاوانی ئێستا زیاتر له جاران هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و خۆڕاگرییان له لا درووست بووه و که‌ڵک له هه‌رده‌رفه‌تێک وه‌رده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌کانی ڕژێم و هێنانه مه‌یدانی فه‌زایه‌کی ئازاد و دیموکراتیک، هه‌ربۆیه ڕژێم هه‌وڵ ده‌دات که چاودێری و کۆنتڕۆڵی زیاتر بخاته سه‌ر لاوان . ڕۆژانه ده‌بین که چه‌ندین لاو و خوێندکار بانگێشتی ئیتلاعات ده‌کرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و تۆمه‌تی جیاجیایان ده‌خرێته پاڵ و چاره‌نووسیان نادیاره . به کرده‌وه هه‌ر جووله‌یێکی لاوان ده‌خرێته ناو خانه‌ی کرده‌وه دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به تاوانی زۆر ناراست حوکمی ناعادیلانه‌یان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنن. به‌لام به خۆشیه‌وه فشار و پیلانه‌کانی ڕژێم نه‌ک هه‌ر لاوانی ڕانه‌گرتوه به‌ڵکو زیاتر هانیداون بۆ دژایه‌تی ڕژێم و داواکردنی داخوازیه‌کانیان . له ئێستادا به هۆی شۆڕشه‌کانی گه‌لانی عه‌ره‌ب و ڕوخانی چه‌ندین دیکتاتۆر به‌تایبه‌ت که ئاگری ئه‌م شۆڕشانه گه‌یشتۆته سوریا و خه‌ریکه کۆتایی به دیکتاتۆریه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دێنێ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری خستۆته ناو کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم چونکه به کۆتایی هاتنی ده‌سه‌لاتی سوریا ڕژێمی ئێران هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی له ده‌ست ده‌چێت و تاڕاده‌یه‌کی زۆر کارده‌کاته سه‌ر پێگه‌ی ڕژێمی ئێران له ناوچه‌که‌دا ، بۆیه ئێستا زیاتر له جاران پشتی به ئامرازی سه‌رکوتی خه‌ڵک به‌ستوه .
لاوان و کێشه‌ی ئابووری)
لاوان له ئێستادا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانیان نه‌بوونی سه‌رمایه‌یه‌کی باشه یان نه‌بوونی کاره که ئه‌مه‌ش خودی ڕژیم خولقێنه‌ریه‌تی. ئه‌وه به‌رنامه‌ی خۆیانه که خه‌لکی ئێران به برسێیه‌تی بهێڵنه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئابلووقه‌کانی ئه‌مریکا و ولاتانی ڕۆژئاوایی بۆ سه‌ر ئێران ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌یشتۆته ٢٣%. به پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ڕژیمی ئێران بڵاوبۆته‌وه له پاریزگا کورد نشینه‌کانی وه‌ک ئیلام و لوڕستان زۆرترین ڕێژی بێ‌کاری هه‌یه له ناو پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران ٢١%ه که ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی ١٣٩٠ ، ١٦% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه . هه‌ر به‌پێی ئاماره‌کان ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ گه‌یشتۆته ٢٨% له‌سه‌د به‌م پێیه ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژی بێ‌کاری له نێو لاوان‌دا دووهێنده‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ته‌واوه له ئێران . هه‌روه‌ها به پێی ئامارێکی دیکه که له‌مانگی خه‌رمانان بڵاوبۆته‌وه زیاتر له ٣٠ % له سه‌دی لاوانی کوردستان بێکارن ، سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی که نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌و کامیاران و دیوانده‌ره‌یه ڕایگه‌یاندوه که له ئێستادا زیاتر له‌١٥٠ هه‌زارکه‌س له لاوانی کوردستان بێکارن ،هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که‌بێکاری ئه‌مڕۆ کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانه و به‌ره‌ودۆخی قه‌یراناوی ده‌ڕوات .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسکردنه ساڵانه به‌سه‌دان لاوی ئێرانی ده‌چنه وڵاتانی دیکه بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیانیان که له ئێستادا ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر لاوی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق یان له‌ولاتانی ئاسیایی ده‌ژین زۆر جار گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ولاتانی ئه‌وروپایی.
لاوان و کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی)
زۆر ترین کێشه‌کان که ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه زیاتر له قۆناغی لاوی دایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کاتێک که‌سێک ده‌گاته ته‌مه‌نی لاوی تووشی کۆمه‌ڵێک گۆرانکاری خێرا ده‌بێت چ له ڕووی فکری وچ له ڕووی جه‌سته‌یی که ئه‌گه‌ر به باشی بارنه‌یه‌ت و چاودێری نه‌کرێت تووشی کۆمه‌ڵێک ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌بێت ، بۆیه هه‌رکاتێک مرۆڤ گه‌یشته ته‌مه‌نی لاوی ده‌بێت به باشی چاودێری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا که‌سایه‌تیه‌کی زۆر باشی لێ ده‌ربچێت. هه‌روه‌ک ده‌زانین کێشه وگرفته‌کانی لاوان له کۆمه‌لگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه جیاوازی هه‌یه و هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی جیا که‌ڵک له تواناکانی لاوان وه‌رده‌گرن ، به‌لام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه لاوان له ئێران ناتوانن تواناکانی خۆیان ده‌ربخه‌ن یان کارێک بکه‌ن بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌یان، چونکه کارکردنی لاوان له ئێران‌دا سنووری هه‌یه و هه‌رکه‌سێک له‌و سنوره تێپه‌ڕی حسابێکی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت .کێشه‌کانی لاوانی ئێران زۆرن که له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێکردووه ، یه‌کێک له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی ڕژیمی ئێران که زۆرترین کێشه‌ی بۆ لاوان درووست کردووه گیرۆده‌کردی لاوانه به ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگربێت له هه‌ر جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه و به‌رهه‌ڵست کردنی ڕژێمی ئێران. دیاره ده‌سه‌لات له‌م سیاسه‌ته‌دا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوون ، ئه‌وه‌ی جێگای داخه ڕۆژ به ڕۆژ گیرۆده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان له زیاد بووندایه و هه‌ر ڕۆژه و مه‌وادێکی هۆشبه‌ر دێته ناو ئێران که دیارترین و مه‌ترسیدارترین ئه‌و ماده‌هۆشبه‌رانه‌ی که هاتوونه‌ته ناو ئێران کراک و شیشه و کروکۆدیله. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووش ده‌بن له ئێران‌دا دابه‌زیوه بۆ ژێر ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی وه ڕۆژ له دوای ڕۆژیش که‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌ر له پارێزگای کرماشان به پێی ئاماره‌کان زیاتر له ٥٥ هه‌زار که‌س موعتاد بوون و که ٨ له‌سه‌دی ژنن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه که سالانه زیاتر له ٣٠ ٠ ٠ که‌س له ئێران به هۆی به‌کارهێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌مرن ، له ٤٥% ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌مرن خاوه‌نی ژن ومنداڵن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنانیش به شێوه‌یه‌کی ترسناک تووشی ماده‌سڕکه‌ره‌کان بوون به‌پێی ڕاپۆڕته‌کان زۆر به‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که موعتاد بوون له‌ته‌مه‌نی ٢٥بۆ ٣٤ساڵی یه که زۆربه‌یان به حه‌بی شیشه ئیعتیادیان هه‌یه . به‌پێی ڕاپۆڕته‌کانی ستادی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌دیری ڕژیم، زیاتر له ٦٠ هه‌زار ژنی موعتاد به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی له ئێران‌دا بوونی هه‌یه !! ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌وه دیارده‌یه‌کی ترسناک له نێو لاوان‌دا سه‌ری هه‌لداوه ئه‌ویش دیارده‌ی خۆکووژی یه. دیاره خۆکوژی به‌واتای کۆتای هێنا به ژیان به زۆر ڕێگه‌ی جۆراوجۆر .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بڕیاردان بۆ خۆکوشتن زۆر هۆکاری هه‌یه به‌لام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی کورت باسی بکه‌ین دیارده‌کانی بێ‌کاری و هه‌ژاری و سه‌رنه‌که‌وتن له خوێندن و یان شکست خواردن له خۆشه‌ویستی وموعتاد بوون و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و کێشه‌ی خێزانی وخه‌مۆکی ......هتد ، ده‌بنه هۆی بڕیاردانی خۆکوشتن . دیارده‌ی خۆکوژی دیارده‌یه‌که په‌یوه‌ندی به تاکه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگاشه‌وه هه‌یه . بڕیاری خۆکووژی له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه جیاوازی هه‌یه، زۆر جار کێشه ئابووریه‌کان له کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌بنه هۆکاری خۆکووژی و له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه نه‌خۆشی خه‌مۆکی ده‌بێته هۆی بڕیاردان له‌سه‌ر خۆکووشتن .لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که کێشه‌ی خۆکوژی له ئێران زیاتر به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که‌باسمان کرد.
یه‌کێکی دیکه‌ش له‌و دیاردانه‌ی که له نێو لاوان‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه تووشبوونه به نه‌خۆشی ئایدز که یه‌کێکه له نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان که تووشی مرۆڤ ده‌بێت. تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک ده‌بێته یه‌کێک له‌و ڕێگه‌یانه‌ی که ده‌بێته هۆی تووشبوون به ئایدز له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی جنسییه‌وه یه ، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه خوێنی که‌سی تووشبوو بۆ که‌سانی دیکه و گواستنه‌وه‌ی له‌دایکه‌وه بۆ منداڵ . به‌پێی ئاماره‌کانی ڕژیم له ئێستادا زیاتر له ١٢٠ بۆ ٢٠ ٠ سه‌د هه‌زار حاله‌تی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له‌ناو ئێران تۆمار کراوه که به‌پێی ئه‌م ئاماره زیاتر له ٨٠ بۆ ١٠ ٠ هه‌زار که‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه که خۆشی نازانێت تووشی ئه‌م وایرۆسه بووه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی بۆ که‌سێکی دیکه. هه‌روه‌ها به پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕژێمی ئێران له مانگی ئاداری ٢٠ ١٢/ ٢٤ هه‌زارو ٢٩٠ که‌س له ئێران‌دا گیرۆده‌ی ڤایرۆسی ئایدز بوون که کرماشان له پله‌ی یه‌که‌می توشبواندایه. به پێی ئه‌و ئاماره ڕێژه‌ی توشبوان به ڤایرۆسی ئایدز له ماوه‌ی سالی ٢٠ ١٢ له شاری کرماشان گه‌یشتۆته ٣هه‌زار که‌س ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌رپرسانی ڕژێم له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا ڕایانگه‌یاندبوو به لایه‌نی که‌مه‌وه ٩٠ هه‌زار که‌س له ئێران‌دا توشی نه‌خۆشی ئایدز بوون و ته‌مه‌نی توشبوانیش بۆ ١١ ساڵ دابه‌زیوه . به‌م پێیه ئه‌توانین بڵێن که هۆکاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ووشیار نه‌کردنه‌وه‌ی خه‌لکه له مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسکردنه سالانه به هه‌زاران که‌س به‌هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشی یه ده‌مرن و ولاتان به سه‌دان ملیار دینارهه‌زینه ده‌که‌ن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه. به‌لام ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگه وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌لکه که به‌داخه‌وه ڕژێم تاڕاده‌یه‌کی زۆر خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه دورخستۆته‌وه و هیچ چه‌شنه وشیاریێکی به خه‌لک له‌مه‌ر مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشی یه نه‌داوه.