lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کچه‌ قوتابییه‌کانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کران

کچه‌ قوتابییه‌کانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کران
.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار ٦ کچه‌ قوتابیی رووداوی "شیناوێ"ی پیرانشار پاش ٥ رۆژ دواخران، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ به‌شی تایبه‌تیی سووتاوی نه‌خۆشخانه‌ی ئیسفه‌هان به‌ر٠ێ کران. به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیمام مووسای کازم"ی ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: ئه‌مر٠ۆ ٣ کچه‌ قوتابی بۆ لابردنی توێخی مردووی سه‌ر جه‌سته‌یان و برین پێچ کردن، ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کرێن.

کچه‌ قوتابییه‌کانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کران

 هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له‌ زاری "فه‌ردین عابدینی"یه‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌، برینی ئه‌و کچه‌ قوتابییانه‌ مه‌ترسیداره‌ و دۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی ئه‌و ٣ کچه‌ قوتابییه‌ بۆ کاری نه‌شته‌رگه‌ری گونجاو نییه‌ و له‌ ئێستادا نه‌شته‌رگه‌ری کردنیان ده‌چیته‌ خانه‌ی ریسکه‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ٢ کچه‌ قوتابی که‌ له‌ ئیسفه‌هان له‌ ژیر چاوه‌دێری پزیشکیدان به‌شێک له‌ چڵکی پێستی له‌شیان بۆ ناو هه‌ناو و ریخۆڵه‌کانیان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و ته‌ندروستیان به‌ره‌و دۆخێکی هه‌ستیار ده‌چێت. "ئه‌سما دروی، ئه‌سرین مه‌عرووفی، موبینه‌ پرکه‌م" ئه‌و ٣ کچه‌ قوتابیه‌ن که‌ هه‌نووکه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌شهه‌د له‌ ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دان.

111



11 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کچه‌ قوتابییه‌کانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کران

کچه‌ قوتابییه‌کانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر