سەردانی شاندێکی ناوەندی لاوانی خەبات لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان
.
رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی 14 ی بەفرانبار شاندێکی ناوەندی لاوان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک فواد جەعفەری بەرپرسی یەکەمی ناوەندی لاوان و بە هاوڕێیەتی هەر یەکە لە بەرێزان کاک رەحمان کەریم پوور وکاک کمال هادی وخوشکە بەیان ئەحمەدی ئەندامانی ناوەندی لاوان سەردانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەلاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرێز کاک سامان فەقێ نەبی سکرتێری یەکێتی لاوان و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا شاندی ناوەندی لاوان باسی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوان و ئەو ئاڵوگۆرانەی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی گرتۆتەوە کرد و هەروەها بارودۆخی لاوان لە کوردستان و ئێران لە ژێر دەسەلاتی ڕژێمی ئێراندا خرایە بەرباس و ئاڵوگۆری بیروڕای لەسەر کرا و لەهەمان کاتدا پێویستی یەکگرتنی ڕێکخراوەکانی لاوان لە کوردستانی ئێراندا هاتە بەرباس و پێداگری لەسەر کرا. لە بەرامبەردا شاندی یەکێتی لاوانی دیموکرات خۆشحالێ خۆیان دەڕبری بەو سەردانەی ناوەندیی لاوانی خەبات و پیرۆزبایی خۆشیان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ناوەندی لاوان خەبات راگەیاند و هیوای سەرکەوتنیان لە کارەکانیان بۆ خواستن ، هەروەها لەو دیدارە دۆستانەیەدا چەندین بابەت هاتە بەرباس و ئالوگۆری بیروڕای لە سەرکرا.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا لەسەر فراوان کردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکان هەردوو لا و کاری هاوبەش پێداگریی کرا .