lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا

خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا
.

گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر چالاکانی خوێندکاری و بڵاڤۆکە کوردییەکان چۆتە قۆناغێکی دیکەوە و لەو پەیوەندییەدا خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا.

 

بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حیراسەتی زانکۆی ورمێ خوێندکارێکی ساڵی سێیەمی رشتەی کۆمپیوتری بە ناوی "عەلی میلانی" بانگهێشت کرد.

ئەو خوێندکارە کوردە بە هۆی هاوکاری و دامەزراندنی ناوەندی ئەدەبیی "ئیلام" و ناوەندی ئەدەبی "کورمانج"، لەلایەن بەرپرسانی حێراسەتی ئەو زانکۆیەوە بانگهێشت کراوە. ناوەندی ئەدەبیی ئیلام پاش ماوەیەک لەلایەن بەرپرسان و حێراسەتی زانکۆی ورمێ"وە بەرەوڕووی ئاستەنگ و داخران بۆوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: عەلی میلانی پێشتریش بانگهێشتی ناوەندی بەسیجی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە کرابوو و پێیان راگەیاندبوو لە ئەگەری بەردەوامیی چالاکییەکانی، بۆ ماوەی یەک تێرم لە خوێندن و چالاکی فەرهەنگی بێبەری دەکرێت. لە ئێستادا ناوەندی ئەدەبی – فەرهەنگیی کورمانج لە زانکۆی ورمێ، نامیلکەی فیرکاریی بە زمانی کوردی چاپ و بە ناو خوێندکارە کوردەکانی سەرجەم زانکۆکانی کوردستانی ئێراندا بڵاوی دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکانی خوێندکاریی پارێزگای ئیلام لەمەو بەدوا بۆ دەرکردنی هەر چەشە بڵاوکراوەیەک بە زمانی کوردی، پێویستە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو پارێزگایە مۆڵەتی فەرمی وەربگرن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ئیلام وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند، هەنووکە لە پارێزگای ئیلام هیچ بلا٠Žوکراوه‌یه‌ک بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو ناکرێتەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا بڵاوکراوەی "چەرداوڵ" تەنیا بڵاڤۆکی کوردیی زانکۆی باختەری ئیلام کە لە قۆناغی کۆتایی بڵاوبوونەوەدا بوو، لەلایەن حێراسەتی ئەو زانکۆیەوە رێگری لێکرا.

11111111111



11 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا

خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی حێراسەتی زانکۆی ورمێ کرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر