گیر و گرفتی ئابووری داوێنی زانکۆی پەیام نووری شنۆی گرتەوە
.
بە هۆی بوونی گیروگرفتی ئابووری کەمیی بۆدجە لەناو زانکۆی پەیام نووری شاری شنۆ، خوێندکاران و مامۆستایانی ئەو زانکۆیە بەرەوڕووی کێشە بوونەتەوە.
بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: بەهۆی نەبوونی بۆدجەی پێویست، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی پەیام نووری شاری شنۆ بە شێوەی خۆڕسک بڕە پارەیەکیان لە نێوان خۆیاندا کۆکردۆتەوە و تێچووی کڕینی پێداویستییەکانی ئەو زانکۆیەی دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە خوێندکاران بۆ کاروباری ئەنجومەنی فەرهەنگی و دەرکردنی بڵاڤۆکێکی خوێندکاری بە توندترین شێوە بەروڕووی سانسۆڕی بەرپرسان و بەسیجی ئەو زانکۆیە دەبنەوە. نابەرپرسیارەتیی دەوڵەت و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زانستگەی پەیام نووری شاری شنۆ، نیگەرانی لای خوێندکاران درووست کردووە و هەڕەشە و رێگری لە هەر چەشنە پێشەکەوتنێکی خوێندکاران دەکات.