lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ده‌وڵه‌ت ئاماری راسته‌قینه‌ی بێکاری له‌ کرماشان بڵاو ناکاته‌وه‌

ده‌وڵه‌ت ئاماری راسته‌قینه‌ی بێکاری له‌ کرماشان بڵاو ناکاته‌وه‌
.

به‌ هۆی جێبه‌جێ نه‌کرانی به‌ڵێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ر٠ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی بێکاری له‌ پارێزگای کرماشان، نرخی بیکاری له‌و پارێزگایه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ روو له‌ زیاد بوون ده‌کا و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ ئاماره‌ بڵاو کراوه‌کانی ده‌وله‌ت زۆر زیاتره‌.

"نێعمه‌ت مه‌نوچێهری" نوێنه‌ری شاره‌کانی پاوه‌، جوانر٠ۆ سه‌لاس و روانسه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی ئیسنای راگه‌یاند: به‌ هۆی نه‌بوونی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و داخرانی ناوچه‌ی سنووریی شۆشمێ، نرخی بێکاری له‌ پارێزگای کرماشان رووی له‌ زیاد بوون کردووه‌ و ده‌وڵه‌تیش له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماری راسته‌قینه‌ ئاشکرا ناکات. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس نه‌بوونی پلان رێژیی درێژخایه‌ن، نابه‌رپرسیاره‌تیی ده‌وڵه‌ت و لاواز بوونی که‌رتی تایبه‌تی وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کیی چاره‌سه‌ر نه‌کرانی کێشه‌ی بێکاری له‌ پارێزگای کرماشان له‌ قه‌ڵه‌م دا.  به‌پێی داویین ئامار که‌ ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاوی کردۆته‌وه‌، نرخی بێکاری له‌ پارێزگای کرماشان ٢٠ .٣% ــه ‌که‌ ‌له بواری بێکاریدا له‌ناو ٣١ پارێزگادا پاش پارێزگای لور٠ستان به‌ نرخی بێکاری ٢١.٨%ــه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌.11

11 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌وڵه‌ت ئاماری راسته‌قینه‌ی بێکاری له‌ کرماشان بڵاو ناکاته‌وه‌

ده‌وڵه‌ت ئاماری راسته‌قینه‌ی بێکاری له‌ کرماشان بڵاو ناکاته‌وه‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر