به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند: یه‌ک ملیۆن هاوڵاتی سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیان له‌سه‌ره و به ئاسانی خۆراکیان ده‌ستناکه‌وێت.ئیلیزابێس پێرز، وته‌بێژی به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی رایگه‌یاند: رێکخراوی مانگی سوری سوریا هاوکاری خۆراکی گه‌یاندوته یه‌ک ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار سوری، له کۆی دو ملیۆن و نیو، له‌به‌رئه‌وه یه‌ک ملیۆنیان هاوکاری خۆراکیان پێنه‌گه‌یشتوه و هه‌ڕه‌شه‌ی برسیتیان له‌سه‌ره.