کچ و ژنێک له روانسه‌ر ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا
.
له ٢ گوندی سه‌ر به‌شاری روانسه‌ر ٢ ژن ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ر داوه و به‌و هۆیه‌وه که‌سێکیان به توندی بریندار و که‌سێکی دیکه‌شیان له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێێ هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا کچێک به ناوی"له‌یلا به‌راری" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵکی گوندی "دێ سوور"ی سه‌ر به شاری روانسه‌ر و به هۆی سه‌ختیی باری ژیان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و له ئه‌نجامدا بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی. ژنێکی دیکه‌ش به ناوی "ره‌عنا عه‌بدی" ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ خه‌ڵکی "بناوه چکۆ"ی سه‌ر به روانسه‌ر به هۆی ناله‌باریی دۆخی ژیانی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و به‌و هۆیه‌وه به توندی تووشی سووتان بووه و دواتر بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره کراوه. هه‌تا کاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له‌مه‌ڕ جێگیر بوونی باری ته‌ندروستی ره‌عنا عه‌بدی هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.