نیوه‌ی به‌رهه‌مه خۆراکیه‌کانی جیهان ده‌خرێته سه‌تڵی زبڵدانه‌وه
.
سه‌رچاوه:BBC
وه‌رگێڕ زینب حسینی
چوارمیلیارد ته‌ن خوارده‌مه‌نی که له سالیکدا به‌رهه‌م دههیندریت ، له‌و بڕه دووملیارد ته‌ن ده‌خریته زبلدانهوه. لێکۆلینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی موهه‌ندسی میکانیکی بریتانیا نیشانی ده‌دات که خراپ هه‌ڵگرتنی خوارده‌مه‌نی، له‌به‌رچاونه‌گرتنی رێکه‌وتی به‌سه‌رچوون، هاندانی کریارانی
گه‌وره(یه‌کێک بکڕه و دووان به‌ره)و بۆڵه‌بۆڵی کریاران ، هۆی ئه‌م زیاده ڕویه سهرسورهێنهرهیه. به‌ڵام ئه‌م زیاده ڕۆیه ته‌نیا لهبهکارهێنیدا ئه‌نجام نادرێ به‌لکو له سه‌ره‌تای ئه‌وه‌شدا ماده‌ی خوارده‌مه‌نی به فیرۆ ده‌درێت. له بریتانیا، ٣٠ ی له‌سه‌دی سه‌وزه‌واتی به‌رهه‌م هاتوو به‌کارناهێندرێ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه به‌دلی کریاران نیه. به‌شێکی دیکه له مه‌وادی خوارده‌مه‌نی به‌هۆی به‌کارهێنانی ، به شێوه‌یه‌کی نادروستی کشتوکاڵی و ئه‌ندازیاری به فیرۆ ده‌روات. به‌ڵام دوای به‌رهه‌م هێنانی به‌روبووم، کۆگاکردنی لاواز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی نادروست هۆکاری ئه‌وه‌ن که به‌روبومه‌که بۆ بازاری بچوک به‌ڕێ بکرێت ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوی ئه‌و به‌رو بوومه سه‌رنجی کریار بو لای خۆی ڕاناکێشێ به فرێدراو ئه‌ژمار ده‌کرێ .دوای کرین بارودۆخی خوارده‌مه‌نی باشتر نابێ و له ئوروپا و ئه‌مریکا نیوه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نیه کڕدراوه فڕێ ده‌درێت.تیم فاکس، سه‌رۆکی به‌شی وزه و ژینگه و دامه‌زراوه‌ی ئه‌ندازیاری میکانیک ئه‌لێ: ئهوخواردهمهنیهی که فڕێ ده‌درێ،"ئه‌توانی خوارده‌مه‌نی زیاد له دانیشتوانی برسی سه‌ر گۆی زه‌وی دابین بکات.به‌ڵام به ووته‌ی ناوبراو،زیاده‌ڕوی مه‌وادی خوارده‌مه‌نی له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و جیهانی پێشکه‌وتوو هۆکاری جۆراو جۆری هه‌یه. له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م زیاده‌رۆی له سه‌ره‌تای خولی به‌کارهێنان ئه‌نجام ده‌درێت، یانی له نێوان موچه‌و مهزراو دوکان . له دنیای ته‌واو پێشکه‌وتوو،ریشه‌ی زیاده‌ڕۆی له لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی کریاران ئه‌توانین به‌یه‌کێک له زیانه‌کانی سه‌ر خوارده‌مه‌نی ئه‌ژمار بکه‌ین.بو به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و دوو ملیار ته‌نه ماده خۆراکه‌ی که ناخورێت، ٥٥٠ ملیارد میتر چوارگۆشه ئاو به‌کارده‌هێندرێت. به پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی موهه‌ندیسی میکانیک بۆ ئاودێری به‌روبوومی کشت وکاڵ له‌ساڵی ٢٠ ٥٠ به ١٠ تا ١٣ تریلیون میتری چوارگۆشه ئاوی پێویست ده‌بێت،پێداویستیێک که‌به‌رده‌وام ڕوو له‌زیاد بوونه.سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێشبینی ده‌کات که تا ساڵی ٢٠ ٧٥ _٣میلیاردکهس به‌ڕیژه‌ی دانیشتوان زیاد ده‌بێت وئه‌مه یانی ده‌بێت سکی ٩میلیاردونیو تێر بکرێت.تیم فاکس ده‌ڵێت پێداویستیه‌کانی مرۆڤ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی زه‌وی ، ئاو و وزه به‌شێوه‌یێکی به‌رچاو که‌م ده‌بێت،به‌م پێیه نه‌خشه‌ی زانستی موهه‌ندیسی بۆ پێشگیری له‌به‌هه‌ده‌ردانی ئاو‌و مه‌وادی خوارده‌مه‌نی حه‌یاتیه،بۆ ئه‌وه‌ی که چاندن،گواستنه‌وه و کۆگاکردنی مه‌وادی خواردن کاراتر بکات.به‌ڵام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌م کاره،حکومه‌ته‌کان ودامه‌زراوه‌کان که بۆ په‌ره‌پێدان کار ده‌که‌ن وه‌کو سازمانی نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌بێت هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن تا ڕوانگه‌ی خه‌ڵک بگۆڕن وجوتیاران،به‌رهه‌م هێنه‌رانی خوارده‌مه‌نی و بازاره بچوکه‌کان وبهکارهێنهران هان بده‌ن که له زیاده‌ڕۆی دووری بکه‌ن.