کوردپا: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، وێنایەکی تاریکی خستۆتە روو و بڵاوی کردۆتەوە ساڵی 1390 زیاتر لە 900 کەس بەهۆی بیروباوەڕی جیاجیاوە زیندانی کراون.
ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی: "قبووڵ نەکردنی ناڕازییان، بەتایبەت سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ساڵانی رابردوو، بەرتەسک بوونەوەی ئازادیی رادەربڕین، ئینتێرنێت، بەشداریی سیاسی، دادگایی کردنی نادادپەروەرانە، بەردەوامیی حوکمی شەلاق، سزای مەرگ و لەسێدارەدان، ئیعدامی بەرفراوان لە ساڵی 1391، ئیعدامی بەکۆمەڵ و نهێنی، کە وایە دەتوانین بڵێین رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران زۆر لێڵ و ناڕوونە".
اغای پوزنر ئاماژەی بە حەوت رێبەری "کۆمەڵەی بەهاییەکانی ئێران" کردووە کە هەرکام بە 20 ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.
لە درێژەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکادا هاتووە، لەمەڕ رێژەی ئەو هاووڵاتییانەی کە ساڵی 1390 لە ئێران بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی یان مەزهەبی زیندانی کراون، ئامارێکی ورد و دروست لەبەردەستدا نیە، بەڵام چاوەدێران ئەو ئامارەیان بە زیاتر لە 900 کەس مەزندە کردووە کە رۆژنامەنووسان، خوێندکاران، پارێزەران، هونەرمەندان، چالاکانی مەدەنی و مەزهەبی و کەمایەتییە ئێتنیکییەکانی گرتۆتەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، زیندانیانی سیاسی بە شێوەی سیستماتیک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانەکان رادەگیرێن و زۆربەی مافەکانیان وەک دادگایی دادپەروەرانە و بوونی پارێزەر پێشیت گوێ دەخرێت. لەگەڵ مەترسیی گەورەی ئەشکەنجە و سووکایەتی لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە بەرەوڕوون.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ناوبەناو گاردە تایبەتییەکان بێ هۆ دەڕژێنە ناو زیندانەکان و بەتایبەت بەندی سیاسییەکان و دەیانخەنە ژێر لێدان و ئەشکەنجە و ئازارەوە و هێندێ جاریش دەستڕێژییان