lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

فیلمی سینه‌مایی "پیش به‌فر بارین" له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نۆروێژ نمایش ده‌کرێت

فیلمی سینه‌مایی
.

فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "هیشام زه‌مان" له‌ ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" له‌ وڵاتی نۆروێژ نمایش ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی به‌شی راگه‌یاندنی فیلمی سینه‌مایی  "پێش به‌فر بارین" سه‌ر له‌ ئێوارێی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وه‌تی ٢٦ی به‌فرانبار به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ کورده‌ له‌ ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ترۆمسۆ" له‌ وڵاتی نۆروێژ ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی نمایش کردن. پێش به‌فر بارین" فیلمێکه‌ سه‌باره‌ت به‌ خێزان، خۆشه‌ویستی، به‌ها و نامووس که‌ به‌ کورتی باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاتی کوڕیکی لاو ده‌کات که‌ به‌ زۆرێک له‌ وڵاتاندا ده‌گڕێ و ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ریی نه‌ریت و کولتووره‌ بیانییه‌کانه‌وه‌ و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ترۆمسۆ" به‌ به‌شداری زۆربه‌ی وڵاتان له‌ ئاستی جیهاندا بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ له‌ ولاتی نۆروێژ به‌‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای کرانه‌وه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر باین" نمایش بکرێت.10731

11 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فیلمی سینه‌مایی "پیش به‌فر بارین" له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نۆروێژ نمایش ده‌کرێت

فیلمی سینه‌مایی "پیش به‌فر بارین" له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نۆروێژ نمایش ده‌کرێت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر