lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ ی سوریا گه‌یشته‌ ٢١٨ که‌س

 ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ ی سوریا  گه‌یشته‌ ٢١٨ که‌س
سەرچاوە : سبەی

چالاکوانانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانکردوه‌ته‌وه‌، له‌ ئاکامی توندوتیژیه‌کانی دوێنێی سوریا ٢١٨ که‌س کوژراون، که‌ ٨٢که‌سیان خوێندکاری زانکۆی حه‌ڵه‌ب بون.

تائێستا هه‌ره‌یه‌ک له‌ ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا یه‌کتر تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌ کوشتنی ئه‌و ٨٢ خوێندکاره‌ی زانکۆ. سوپای ئازاد رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی ئه‌سه‌د بوه‌ بۆ سه‌ر زانکۆی حه‌ڵه‌ب، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌له‌فزیۆنی سوریا بڵاویکردوه‌، که‌ ئه‌و روداوه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه‌ بوه‌. هاوکات لیژنه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ ناوخۆیه‌کانی سوریا رایانگه‌یاندوه‌، که‌ دوێنێ فڕۆکه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئازادکراویان به‌ چڕی بۆردومان کردوه‌. چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنیش باسیان له‌وه‌کردوه‌، دوێنێ له‌ ریفی حمص کوشتارگه‌یه‌کی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و ١٥ که‌س کوژراون و منداڵیشیان تێدایه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشتوه‌ته‌ ٢١٨ که‌س.

161201311741viyjmx22



11 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ ی سوریا گه‌یشته‌ ٢١٨ که‌س

ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێ ی سوریا گه‌یشته‌ ٢١٨ که‌س


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر